بـرزۆ عـه‌لى هــــــه‌ژار: ئەگەر کورد دوای هەڵبژاردنەکان یەکگرتوو بێت، قورسایی سیاسی خۆی دەپارێزێت
27/1/2010
هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ى عیراق، قۆناغێکى نوێ له ژیانى سیاسى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى عیراقدا دێنێته ئاراوه‌و چاودێرانیش پێیانوایه گۆڕانکارى له نه‌خشه‌ى سیاسى وڵات‌دا دروستده‌کات، له‌و ڕووانگه‌یه‌وه کوردیش وه‌ک پێکهاته‌یه‌کى سه‌ره‌کى گه‌لانى عیراق‌و وه‌ک کاراکته‌رێکى به هێزى ناوکایه‌ى سیاسى پێویستى به خوێندنه‌وه‌ى وردى قۆناغه‌که‌و خۆئاماده‌کردنێکى گونجاو هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى‌و وڵات‌دا گۆڕانکارییه‌کان به ئاڕاسته‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆى‌و پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کان بجوڵێنى، هه‌ڤاڵ برزو عه‌لى هه‌ژار نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و کاندیدی ژماره (17)ی هه‌ولیر، له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، له وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێکدا تیشک ده‌خاته سه‌ر ئایینده‌ى گۆڕانکارییه‌کان‌و خۆ ئاماده‌کردن‌و خۆسازدانى لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌و ئه‌و کاندیده‌ی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، کار‌و چالاکییه‌کانى رابردووى نوێنه‌رانى کوردیش له ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى حوکمڕانى عیراقدا هه‌ڵده‌سه‌نگێنى‌و خوێندنه‌وه بۆ ئایینده ده‌خاته‌ڕوو.
* پێتوایه کورد له قۆناغى داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسیی‌دا پێگه‌ى لاواز ده‌بێت یا به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هێز ده‌بێت؟ - خۆرى سیاسی کورد ئه‌گه‌ر له ئێستادا له ئاوابوونیش نه‌بێت، ئه‌وه له لاوازییه، ئه‌و لاوازییه‌ش ئه‌گه‌ر به‌شێکى په‌یوه‌ندى به باڵاده‌ستبوونه‌وه‌ی هێزه عه‌ره‌بییه‌کانه‌وه هه‌بێت‌و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌هێزه‌وه‌و به پشتیوانى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که بێنه‌وه گۆڕه‌پانه‌که. به‌شه‌که‌ى تریشی په‌یوه‌ندى به لاوازى گوتارى سیاسی کوردى‌و ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه سیاسییه‌یه‌وه هه‌یه، که ئێستا کوردستان تێیکه‌وتووه، به‌و واتایه‌ى ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى رابردوو سووننه له ئاستێکى دیاریکراودا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنیان کردبێت‌و زۆرینه‌یان به‌هۆى ره‌تکردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسییه‌وه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنیان بایکۆت کردبێت، ئه‌وا ئه‌وجاره زۆرینه‌ى هێزه سووننه‌کان به‌گه‌رموگوڕییه‌وه له پرۆسه‌که هاتوونه پێشه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا کورد، چیدى یه‌ک لیست نییه، ئه‌م فره لیستییه‌ش دواجار وه‌ک چاوه‌ڕێده‌کرێت، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌یه ببێته فره هه‌ڵوێستى‌و به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌وانه کاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر لاوازى کورد ده‌بێت له به‌غدا. له راستیدا په‌سه‌ندکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان‌و زیادکردنى ئه‌و هه‌موو ژماره بۆ ناوچه سوننه‌نشینه‌کان، به‌تایبه‌تى مووسڵ، دیسان زیان به قورسایی کورد له‌ناو پرۆسه‌ى سیاسیی ده‌بینێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا کورد، ئه‌گه‌ر به یه‌کگرتوویی له قۆناغى دواى هه‌ڵبژاردندا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراقدا بکات، ئه‌وه ده‌توانێ ئه‌و قورساییه سیاسییه‌ى خۆی بپارێزێ.
* هاتنى لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانى عێراق بۆ کوردستان‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌و داواى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ کورد بۆ دواى هه‌ڵبژاردن چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ؟ - عێراق ده‌وڵه‌تێکى فره نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به، عێراق چیدى ده‌وڵه‌تێک نییه یه‌کڕه‌نگ‌و یه‌ک نه‌ته‌وه قودره‌تى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌شه هیچ کات پرۆسه‌ى سیاسیی سه‌رکه‌وتوو نابێت، ئه‌گه‌ر کورد‌و عه‌ره‌ب له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه بن. به‌و واتایه‌ى ئێستا ده‌وڵه‌تى عێراق، که کورد رۆڵى له دروستکردنه‌وه‌یدا هه‌بووه، ناتوانێ وه‌ک جاران به‌بێ کورد رۆڵ ببینێ، به‌ڵکو به‌بێ کورد پرۆسه‌ى سیاسیی رووبه‌ڕووى شکست ده‌بێـته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئێستا هه‌م هێزه شیعه‌کان، هه‌میش سوننه‌کان ده‌یانه‌وێت به‌دواى په‌یوه‌ندى‌و هاوپه‌یمانییه‌تى کوردی‌دا بگه‌ڕێن‌و دۆستایه‌تى کورد بۆ قۆناغى دواى هه‌ڵبژاردن مسۆگه‌ر بکه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌شه ئێستا ئه‌و هێزانه‌ى له کورد نزیکبوون له رابردوودا، ده‌یانه‌وێت هاوبه‌شی و شه‌ریکایه‌تى کورد له پرۆسه‌که‌دا بۆ رابردوو به‌ده‌ستبهێنن.
*هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مجاره کورد فره لیستى هه‌ڵبژاردووه، ئایا ئه‌م فره لیستییه چ کاردانه‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ر خواسته‌کانى کورد ده‌بێت؟ - فره‌لیستى ئه‌گه‌ر خۆى دیوێکى دیموکراسی بێت، ئه‌وه دیوه‌که‌ى تر‌ى بریتییه له قبووڵنه‌کردنى یه‌کتر، به‌تایبه‌ت له ئێستادا بۆ کورد ئه‌و فره لیستییه بریتینییه له ره‌نگدانه‌وه‌ى دیموکراسییه‌تى ناوخۆیی، به‌ڵکو به‌ره‌نجامى یه‌کتر قبووڵنه‌کردن‌و ره‌تکردنه‌وه‌ى یه‌کتر، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ته‌نێ فره‌لیستى بێت، ئه‌وه گرنگه، به‌ڵام پرسه مه‌ترسیداره‌که ئه‌وه‌یه، که ئه‌و فره‌لیستییه دواجار ببێـته فره‌هه‌ڵوێستیش، چونکه قۆناغى رزگارى نیشتمانى‌و چه‌سپاندنى زیاترى خواسته‌کانى کورد پێویستى به‌یه‌کخستنى زیاترى وتاره‌کانه‌وه هه‌یه، نه‌ک به په‌رتبوون‌و دابه‌شبوونى هێزه‌کان. باوه‌ڕیش ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر قۆناغى دواى هه‌ڵبژاردن هێزه‌کان یه‌کنه‌خرێن‌و به‌و په‌رتییه بمێننه‌وه، ئیدى لاوازبوون یه‌کێک له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌کان ده‌بێت.
* رۆڵى لیستى هاوپه‌یمانى‌و حزبی سۆسیالیست له‌ناو ئه‌و لیسته‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنى؟ - هاوپه‌یمانى بۆ ته‌واوى هێزه سیاسییه‌کان گرنگه، گرنگ تا ئه‌و ئاسته‌ى هه‌موومان پێکه‌وه کار له‌سه‌ر پرسێکى گرنگ ده‌که‌ین، ئه‌وه له کاتێکدا، که حزبی بچووک‌و قه‌واره مامناوه‌ندیش به‌هۆى هه‌ڵوێست‌و قووڵاییه مێژووییه‌که‌ى ده‌شێت کاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگده‌رو هاووڵاتیانى کوردستان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئه‌مجاره لیسته‌که کراوه‌یه‌و ره‌نگه کاندیدى حزبه بچووکه‌کان، به‌هۆى که‌سێتییانه‌وه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که هه‌بێت‌و خه‌ڵکى له‌سه‌ر ئاستى به‌هێزى کاندید ده‌نگ بدات، بێ ئه‌وه‌ى ره‌چاوى حزبه‌کان بکات. ئه‌مه‌ش ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام پێموایه شانسی هێزه مامناوه‌نده‌کانیش باش ده‌بێت.
* هه‌ڵبژاردنى داهاتوو لیستى کراوه په‌یڕه‌و ده‌کرێت، دیوه باش‌و خراپه‌کانى لیستى کراوه چییه؟ - لیستى کراوه، دیوى باش‌و خراپی هه‌یه، هه‌روه‌ک چۆن هه‌موو شێوازه‌کانى تریش لایه‌نى باش‌و خراپییان هه‌یه. باشى لیستى کراوه له‌وه‌دایه، که ده‌نگده‌ر ده‌زانێ کێ ده‌کاته نوێنه‌رى خۆى‌و ده‌نگیش به‌کێ ده‌دات؟ ئه‌و ده‌توانێ له ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى حزب رۆڵى هه‌بێت له ناردنى ئه‌و که‌سه‌ى، که خۆى ده‌یه‌وێت بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام دیوه خراپه‌که‌شی له‌وه‌دایه، که هێشتا بۆ عێراق‌و کوردستان زووه کار له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه بکرێت، خراپه‌که‌شی له‌وه‌دایه که هه‌ڵبژاردنى کراوه پێویستى به‌خوێنده‌وارى‌و هۆشیارییه‌وه هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش تا ئێستا قه‌یرانێکى گه‌وره‌یه له‌کوردستان. له‌وانه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه، که شانسی هێزه بچووکه‌کان ده‌خوات به‌و پێیه‌ى که هه‌ر پارێزگایه‌ک بازنه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆیه.
* قۆناغى داهاتووى کورد له په‌رله‌مانى عێراق قورستتر ده‌بێت، به‌و پێیه‌ى که خواسته‌کانى کورد به‌شێکى ماوه بچه‌سپێ‌و ئه‌وه‌شی چه‌سپاوه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه، ئایا کێ ده‌توانێ له‌وێ به‌رگرى بکات؟ - به‌دڵنیاییه‌وه قۆناغى داهاتوو ئه‌رکى په‌رله‌مانتاران‌و نوێنه‌رانى کورد قورستتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى، که هێزى لایه‌نه ناکۆکه‌کانى کورد زیاتر ده‌بێت‌و هه‌میشه ده‌شێت سه‌رله‌نوێ ده‌ستوور هه‌موار بکرێته‌وه، به‌مه‌ش ئه‌رکى داهاتوو قورستتر ده‌بێت‌و پێویسته ئه‌وانه‌ى له په‌رله‌مانى داهاتوو ده‌بن، خه‌ڵکى شاره‌زا، به ئه‌زموون له سیاسه‌ت، پسپۆڕ‌و خاوه‌ن بڕاونامه بن‌و توانا‌و شاره‌زاییان هه‌بێت له‌و جۆره ململانێیانه.
* ره‌نگه له هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوودا کورد زۆر پۆستى گرنگى له‌ده‌ستبچێت، له‌وانه سه‌رۆک کۆمار‌و وه‌زیرى ده‌ره‌وه، ئایا کورد ده‌توانێ به ته‌وافوق ده‌ستکه‌وته‌کان بپارێزێت؟ - قسه له‌سه‌ر ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن‌و کۆتایی ته‌واوفوق ده‌کرێت، به‌ڵام پێموانییه ئه‌و هاوکێشه سه‌رۆک مام جه‌لال بگرێته‌وه، چونکه هه‌م له سه‌رێکه‌وه پۆسته سیادییه‌کان په‌یوه‌ندى به شه‌راکه‌تى کورد‌و عه‌ره‌به‌وه هه‌یه له عێراقداو هه‌میش مام جه‌لال له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا فاکته‌رى یه‌کخستن‌و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى زۆرێک له کێشه‌کانه. به‌و واتایه‌ى مام جه‌لال هه‌م به‌هۆى شه‌راکه‌تى کورد‌و عه‌ره‌ب له عێراقدا ئه‌و پۆسته‌ى پێدراوه‌و پێده‌درێت، هه‌میش له‌به‌ر سه‌رڕاستى‌و ئه‌زموونى زۆرى له سیاسه‌ت‌و لێهاتوویی و دڵسۆزى بۆ پێکهاته‌کان، ئێستاش وه‌ک ده‌زانرێت زۆرێک له‌هێزه عه‌ره‌بییه‌کان، به‌شیعه‌و سوننه‌وه له‌گه‌ڵ دووباره به‌خشینه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆک کۆمارن به مام جه‌لال، له‌هه‌مانکاتدا ده‌وڵه‌تانى جیهان‌و هه‌رێمیش به ئێران‌و ئه‌مه‌ریکاو کوێت‌و ده‌وڵه‌تگه‌لێکى تریش ئیختیارى سه‌رۆک تاڵه‌بانى، به باشترین ئیختیار ده‌زانن، که هه‌م ئه‌زموونه‌که‌ى‌و هه‌میش دڵسۆزى بۆ هه‌مووانى کردۆته پره‌نسیبی کارکردنى خۆى.
* بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ندێک لایه‌ن‌و گروپ له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌تۆمه‌تى هه‌ڵگرتنى بیروباوه‌ڕی به‌عسیی و ئه‌ندامبوونیان له به‌عسدا چ کاریگه‌رییه‌کى ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان‌و داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسیی؟ - یاساى رێشه‌کێشکردنى به‌عس له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادییه‌وه هه‌یه‌و کاری پێکراوه، به‌ڵام زۆر که‌سی نه‌گرتووه‌ته‌وه، پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ ئێستاکه ئه‌و سیاسییانه ده‌گرێته‌وه، من له‌و بڕوایه‌دام به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌ململانێیه سیاسییه‌کانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌شه‌که‌ى تر په‌یوه‌ندى به‌داننانى خۆیانه‌وه هه‌یه، واتا به‌شێک له‌وانه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى ئه‌وان‌و به‌عس له رابردوودا سزانه‌دراون، به‌ڵکو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى ئێستایان سزادراون، چونکه ئه‌وه‌تا زافر عانى تازه به‌تازه په‌یوه‌ندى خۆى‌و به‌عس که‌شفده‌کات‌و ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌و سته‌مکارییه‌کانى تر‌ى سه‌ددام به ده‌ستکه‌وت له قه‌ڵه‌مده‌دا.
* تاچه‌ند بوونى ئه‌نجومه‌نێک یان ناوه‌ندێکى بڕیار به‌ده‌ست له کوردستاندا به پێویست ده‌زانی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و لێپرسینه‌وه‌و ره‌خنه‌گرتن‌و رێنماییکردنى ئه‌داى نوێنه‌رانى کورد له داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسیی عێراقدا؟ - له ئێستادا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌یه‌و سیفه‌تى ره‌سمیشی هه‌یه بۆ لێپێچینه‌وه له‌هه‌موو هێزه‌کان، ئه‌وه سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم‌و په‌رله‌مان وه‌ک دوو دامه‌زراوه‌ى ره‌سمى‌و ئه‌وه ئه‌نجومه‌نى باڵاى پارته سیاسییه‌کانیش ده‌توانن هه‌م سه‌رچاوه‌ى داڕشتنى بڕیارى ستراتیژیى‌و هه‌میش رۆڵى چاودێرییکردنى ئه‌داى کورد‌و هه‌میش ده‌سه‌ڵاتى لێپێچینه‌وه‌یان پێبدرێت. له‌به‌رئه‌وه بۆ داهاتووش ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به ئه‌رکى خۆى هه‌ڵسن، ئه‌وه گرفتێکى ئه‌وتۆمان نابێت.
* ئه‌و گره‌نتییه‌ى به‌کورد دراوه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه تاچه‌ند زه‌مانه‌تى تێدایه بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسیی کوردى؟ - په‌یوه‌ندى کورد له‌گه‌ڵ دنیاى ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له رابردوودا کوردى تووشی زۆر نیگه‌رانى کردووه، به‌ڵام له راستیدا به‌شێکى په‌یوه‌ندى به خۆشباوه‌ڕى کورده‌وه هه‌بووه، به‌و پێیه‌ى کورد نه‌یتوانیوه له‌و رێککه‌وتنانه‌دا شتى نووسراو بسه‌پێنێ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ى هه‌بووه بڕیارى شه‌فه‌هى بووه‌و زیاتر رێککه‌وتنى سه‌رزاران بووه، پێموایه ده‌بێت ئێستا سه‌رکردایه‌تى سیاسیی ئه‌زموونى وه‌رگرتبێت‌و چیتر به شه‌فه‌هى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆزه‌دا نه‌کردبێت.
* پێتوایه هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، هاوکێشه سیاسییه‌کانى ناو عێراق ده‌گۆڕێت؟ - به‌دڵنیاییه‌وه گۆڕان به‌سه‌ر هاوکێشه‌کاندا دێت، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه به‌دڵنیاییه‌وه له ئاستێکى دیاریکراودا ده‌بێت‌و سه‌رله‌به‌رى هاوکێشه‌که ناگۆڕێت، چونکه ئه‌و هێزانه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى رابردوو کێرڤیان له‌به‌رزبوونه‌وه بوو، ئێستاش به‌هه‌مانشێوه قورساییان ماوه‌و ده‌مێنێ.
پرۆفایل: برزۆ عه‌لی هه‌ژار کوڕی شه‌هیدی سه‌رکرده عه‌لی هه‌ژار له‌دایکبووی شاری هه‌ولێر وه‌زیری پێشووی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان-حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بڕوانامه‌ی دیبلۆمی ڕۆژنامه‌نووسی به‌کالۆریۆس له زانستی سیاسی ڕۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی.
|