دیداری به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"..
1/2/2010
به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پێشبینی کرد، مه‌یدانی سیاسی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی داهاتوو که ئه‌و به "چاره‌نووس ساز"ی وه‌سفکرد بۆ گه‌لی کورد، گۆڕانکاری گه‌وره له شێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه سیاسیه‌کاندا به‌خۆیه‌وه ببینێت، له‌وانه‌ش هاوپه‌یمانیی کورد له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌کان، پێشیوایه هه‌ردوو لیستی "گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی" ده‌چنه هاوپه‌یمانێتی تری دوور له هاوپه‌یمانی کوردی. به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی له‌نده‌نی، که له‌ژماره "11387"ی ئه‌مڕۆدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌کات "کات له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کرد نییه، له‌ڕووی چه‌سپاندنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه ڕه‌واکانمان له‌ده‌ستوری عێراقدا زۆرمان له‌ده‌ستچووه‌و ئایینده‌ما باش ده‌رناکه‌وێت، زۆر هه‌لمان له‌ده‌ستداو هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووش زۆر له هاوکێشه‌کانی ئیستا ده‌گۆڕێت که له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه". هه‌روه‌ها وتی "سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌ڵه‌ی کرد که ڕازیبوو به په‌ده‌رکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌وشێوه‌یه که له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد نییه، ژماره‌یه‌کی زۆر له کورسیه‌کانی گه‌له‌که‌مان له په‌رله‌مانی عێراق که‌مکراوه‌ته‌وه، دوایئه‌وه‌ی له خولی یه‌که‌مدا زیاتر له حه‌فتا کورسیمان هه‌بوو، له‌خولی پێشوودا بووه 58 کورسی و خولی داهاتوو دبێته ته‌نها 41 کورسی و به‌و ژماره که‌مه‌ش ناتوانین ڕووبه‌ڕووی کوتله‌و هاوپه‌یمانییه‌کانی داهاتوو ببینه‌وه به‌تایبه‌تیش له‌و ڕه‌وشه‌دا که زۆر لایه‌ن دژ به پێگه‌و بوونی کوردن له به‌غدا. هه‌روه‌ها بڕیاره‌کانی بڕیاره‌کانی په‌رله‌مان به‌زۆرینه په‌سه‌ند ده‌کرێن، ئێمه‌ش له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ده‌بینه که‌مینه‌یه‌کی بچووکی په‌رله‌مانی به‌تایبه‌تیش که لیستی گه‌وره‌و به‌هێزی وه‌ک ئیئتیلافی نیشتمانی عێراقی و ده‌وڵه‌تی قانون و لیسته‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی، بۆیه من پێموایه ئێمه له خولی داهاتوودا ده‌بینه لیستی سێیه‌م و چواره‌م له‌کاتێکدا پێشتر لیستی دووه‌م بووین". به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود هۆکاری ئه‌و پاشه‌کشه‌کردنه‌ی ڕۆڵی کوردیشی گێڕایه‌وه بۆ هه‌ڵوێستی سه‌رکرده‌کانی کورد به‌رامبه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان و وتی "پێویستبوو سه‌رکردایه‌تی کورد ڕازی نه‌بێت به ده‌رچوونی یاسای هه‌ڵبژاردن به‌ر له سه‌رژمێری دانیشتووان، یان لانی که‌م ده‌بوو عێراق به یه‌ک بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دابنرایه بۆ کوردیش وه‌ک برا مه‌سیحیه‌کان"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ڕه‌وشی ئێستای کوردستان "خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌له‌که‌مان ناکات، ململانێی نێوان لیسته‌کانی هه‌ڵبژاردن و په‌یوه‌ندی خراپی نێوان حزبه‌کان کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر قورسایی کورد له به‌غدا، چه‌ند لیستێکی جیاواز به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن له هه‌ڵبژاردنی داهاتووداو هاوپه‌یمانی کوردستانی وه‌ک پێشوو نییه، هه‌ردوو لیستی گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌ن که دوو لیستی تری به‌هێزن و له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستان به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن، ره‌نگه هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان هه‌بێت له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌ک نه‌گۆڕه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و مافه‌کانی کورد له ده‌ستوردا به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه پێموانییه ئه‌و لیستانه که ده‌چنه په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هیچ شتێکی تر ڕێککه‌ون، پێموایه ده‌که‌م هاوپه‌یمانێتییه‌کانی کوردیش له‌گه‌ڵ هێزه عه‌ره‌بییه‌کانی تری شیعه‌و سوننه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێموایه هه‌لێکی ترمان له‌به‌رده‌مدا ماوه ئه‌گه‌رچی که‌میشه، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی حزبه‌کانی که‌رد له‌سه‌ر میساقێک یان ڕێکه‌وتنیکی دیاریکراو که ڕیزه‌کانی کورد یه‌کبخات، که له‌مه‌شدا دابه‌شکردنی ئه‌و ئیمتیازانه گرنگه که کورد له‌به‌غدا به‌ده‌ستیده‌هێنێت، ڕه‌خنه‌ی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆن له پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌وه‌یه که هه‌موو ئه‌و ئیمتیازانه‌یان بۆ خۆیان داناوه‌و حزبه‌کانی تریان لێ بێبه‌شکردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به سه‌رسوڕمانی خۆی کرد له‌وه‌ی که هێزه عێراقیه‌کانی تر سه‌رکه‌وتووبوون له‌وه‌ی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان هاوپه‌یمانێتی دروستبکه‌ن، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی کورد شکستیهێناوه له‌وه‌ی که کارێکی له‌و جۆره بکات و وتی "بۆچی مالکی توانی 55 حزب کۆبکاته‌وه له هاوپه‌یمانێتییه‌کدا بۆ هه‌ڵبژاردن و عه‌لاوی توانی ده‌یان هێزی شیعه‌و سوننه و تورکمان کۆبکاته‌وه له لیستێکدا به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی کوردی نه‌یتوانی 15 حزب کۆبکاته‌وه که سه‌دان خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه له‌نێوانیاندا؟" ووتیشی "سه‌رکردایه‌تی کورد ستراتیژێکی ڕوونی نییه ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی چه‌ند هه‌ڵوێست بوون، له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق ده‌کرێته‌وه به‌ڵام ئه‌و ته‌وافوقه ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی حزبه‌کاندا بووه‌و نه‌گۆڕاوه بۆ ته‌وافوقێکی کوردی عه‌ره‌بی، پرسی که‌رکوک و ماده‌ی 140 که‌من پێموایه ئه‌و ماده‌یه شتێکی ئه‌وه‌نده گرنگ نییه‌و پێموانییه که کێشه‌ی که‌رکوک چاره‌سه‌ر بکات، ده‌بوو داوای سنووری کوردستان بکرایه و جه‌خت له‌سه‌ر دیاریکردنی ئه‌و سنووره بکرایه به‌گوێره‌ی حه‌قیقه‌ته مێژووییه‌کان، بۆنموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و سنووره چیای حه‌مرین بێت ئه‌و کاته که‌رکوک ده‌که‌وێته سنووری جوگرافی کوردستانه‌وه‌و ئه‌گه‌ر سێ ملیۆن عه‌ره‌ب و تورکمانیش له‌و ناوچه‌یه‌دابێت ناسنامه‌که‌ی هه‌ر به کوردستانی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر سێ ملیۆن کوردیش له‌و ناوچه‌یه بێت ته‌نها وه‌ک پارێزگایه‌کی عێراق ده‌مێنێته‌وه". به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود هه‌ڵوێستێکی ڕه‌تکارانه‌شی هه‌یه به‌رامبه‌ر به بڕگه‌ی تایبه‌ت به ڕاپرسی بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی که‌رکوک و وتی"ئێمه ماوه‌ی هه‌شتا ساڵه خه‌بات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ئه‌و ناوچه دابڕاوانه‌ی تر ده‌که‌ین که له‌ڕووی مێژوویی و جوگرافیه‌و کوردستانن چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی کوردستانییه‌تی که‌رکوک ده‌سه‌لمێنن، ئایا چۆن ده‌کرێت ئه‌و پرسه بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه که‌ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌و ڕاستیی مێژوویی سه‌لماندوویانه؟"، ووتیشی "زۆر لام سه‌یربوو که نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق باسی له گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌زای ئاکرێ که ئیستا سه‌ر به موسڵه بۆسه‌ر کوردستان، ئایا کێ نیزاعی هه‌یه له‌سه‌ر کوردستانییه‌تی ئاکرێ تا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆسه‌ر کوردستان؟ ئه‌گه‌ر ڕیفرادۆم بۆنموونه له‌سه‌ر قه‌زای مه‌نده‌لی یان که‌رکوک بکرێت و دانیشتووانه‌که‌ی به‌هۆی ره‌وشێکی تایبه‌ته‌وه ئه‌وه هه‌ڵبژێرن که بخرێنه سه‌ر عێراق، ئه‌وا بۆ هه‌میشته ئه‌و ناوچانه‌مان له‌ده‌ستده‌چێت، چۆن ده‌توانین سازش له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه مێژووییانه بکه‌ین که کوردستانیه‌تی ئه‌و ناوچانه ده‌سه‌لمێنن؟" هه‌روه‌ها ووتی "ڕیفراندۆم له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه مانای ئه‌وه‌یه که گومان له‌و ڕاستیه مێژوویی و جوگرافیانه هه‌یه‌و له‌ڕاستیدا من زۆر سه‌رسامم له هه‌ڵوێستی هه‌ندێک له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکه‌وه، هه‌ر هاوڵاتیه‌کی که‌رکوکی له‌یه‌کێک له ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌کان بژی دوای پێنج ساڵ له مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته مافی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه، چۆن ده‌توانرێت ڕێگه له هاوڵاتیه‌کی عه‌ره‌بی عێراقی بگیرێت که ماوه‌ی 35 ساڵه له که‌رکوک ده‌ژی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌دامیش هێنابێتی، چۆن ده‌توانین ڕێگه‌ی لێنگرین له‌و شاره بژی؟ پێویسته ئێمه واقیعیانه بیربکه‌ینه‌وه کاتێک له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تر دانوستان ده‌که‌ین له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانمان، مادام ئێمه بڕیارمانداوه به‌شێک بین له عێراق، ده‌بێت ڕێگه به به عێراقیه‌کی عه‌ره‌بی و تورکمانیش بده‌ین وه‌ک کورد له که‌رکوکدا بژی، به‌و شێوه‌یه‌ش هیچ گرنگیه‌ک بۆ ڕاپرسی نامێنێته‌وه ده‌رباره‌ی دیاریکردنی ناسنامه‌ی که‌رکوک، ئه‌گه‌ر نه‌توانین سنووری نه‌ته‌وه‌یی خۆمان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا دیاریبکه‌ین و له ده‌ستوردا بیچه‌سپێنین؟. له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌کانی داهاتووی کوردیش له گه‌یشتنی هێزگه‌لێکی عه‌ره‌بیی دژ به مافه‌کانی کورد بۆ ناوه‌نده‌کانی بڕیاری سیاسی له به‌غدا، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ووتی "هه‌ندێک له‌و عه‌ره‌بانه‌ی که به دیدێکی دوژمنکارانه‌و شۆڤێنی سه‌یری کورد ده‌که‌ن و پییانوایه ڕه‌وشێکی تایبه‌ت بوونی ئه‌وانی سه‌پاندووه له ناوه‌ندی بڕیاری عێراقیدا، پێیانوایه ئه‌و ڕه‌وشه به کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌عێراق لاده‌چێت و بارودۆخی عێراق وه‌ک جارانی لێدێته‌وه، به‌تایبه‌ت که کوردیش به‌ئه‌مریکا خۆیان ده‌پارێزن و ئه‌گه‌ر بڕوات هیچ پشتیوانێکی نامێنێت، ئێمه‌ش وه‌ک سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به‌شێک له‌و به‌رپرسیارێتییه‌مان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، ئه‌و مه‌سه‌لانه‌شمان له ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسیه‌کان باسکردووه‌و داوامانکردووه ستراتیژێکی دیریکراو دابنرێت بۆ کارکردن و په‌یوه‌ندییه‌کان".
|