به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجى مه‌حمود بۆ ڕۆژنامه‌ی "ئاسۆ": پێویسته هه‌موو لایه‌کمان هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بده‌ین مام جه‌لال ببێته‌وه به سه‌رۆک کۆمارى عیراق
3/2/2010
له دیدارێکى رۆژنامه‌ى ئاسۆدا، به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان باس له گرنگى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عیراق ده‌کات و پێیوایه هه‌ڵبژاردن گرنگیدانه به خه‌ڵک و به‌شداریپێکردنیان له بڕیارى سیاسى وڵات‌دا " هه‌ڵبژاردن کارێکى گرنگه و خوێنێکى تازه‌یه به‌به‌رى پرۆسه‌ى سیاسیى وڵات‌دا ده‌کرێته‌وه، گرنگیدانه به ڕاى کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کانى به‌جۆرێک هه‌رکه‌سێک هه‌ست بکات له بنیادنانى وڵاته‌که‌ى خۆى و یاساى وڵاته‌که‌ى خۆیدا به‌شى هه‌یه و به‌شدارى ده‌کات".
دیدارى: خه‌ڵه‌ف غه‌فور
*پێشبینى ئه‌وه ده‌کرێت تا له هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیک ببینه‌وه ره‌وشى ئه‌منى خراپتر بێت، ئه‌مه چى گاریگه‌رییه‌کى سلبى له‌سه‌ر پرۆسه‌که هه‌یه؟ - بارودۆخى ئه‌منى له‌ئێستادا و ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیش هه‌وڵى خراپبوونى ده‌درێت، چونکه ئه‌و ته‌قینه‌وانه نه‌یاره‌کانى حکومه‌ت ئێستاى عیراقن بۆ ئه‌وه‌ى بۆ دونیاى بسه‌لمێنن که‌وا وه‌زعى ئه‌منى چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و کێشه ئه‌منییه‌کان ماوه و گومان له گه‌شه‌کردنى پرۆسه‌ى سیاسى دروستبکه‌ن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌شه حکومه‌تى ئێستا به‌شکستخواردوو له قه‌ڵه‌م بده‌ن، به‌ڵام کاتى هه‌ڵبژاردن ته‌قینه‌وه‌کان زۆر که‌ده‌بنه‌وه یان هه‌ر نامێنن.
*هه‌ندێک وڵاتى ئیقلیمى به‌و تاوانبار ده‌کرێن له‌پشت ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌وه‌ن، ئه‌مه تاچه‌ند راستى تێدایه؟ -بێگومان عیراق تائێستا ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ نییه به‌هۆى ئه‌و زروفه ئیستیسنایه‌ى هه‌یه‌تى. هاتنى ئه‌مریکا بۆ عیراق و ڕوخاندنى ڕ‌ژێمى پێشووى عیراق و تموحى سیاسى، مه‌زهه‌بى، دینى و جوگرافى ناوچه‌کان ئه‌مانه هه‌موو وایکردووه ته‌ئسیراتى وڵاتانى ئیقلیمى له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زعه‌ى هه‌یه ببێت. ته‌نانه‌ت ره‌نگه ڕه‌سمى هه‌ندێ سیاسه‌تى عیراق له ده‌ره‌وه بکێشرێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا خه‌ڵکى عێراق ڕا و بۆچوونى خۆى هه‌یه، به‌ڵام به ته‌ئکید زه‌خت و به تایبه‌تى ئێستاش هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن هه‌یمه‌نه‌یان زیاتر بێت له‌نێو پرۆسه‌ى سیاسى عیراقدا. هه‌ر یه‌کێک له‌وانه محاوه‌لاتى خۆى هه‌یه ڕه‌نگه پشتیوانییه‌ک یاخود ته‌وجیهاتێک یان پرس و ڕایه‌ک له شوێنى تره‌وه هه‌بێت له سه‌ریان ئه‌مانه‌ش ده‌بێته هۆى ده‌ستتێوه‌ردان و دۆخى خراپ به‌دواى خۆیدا دێنێت.
*ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه و دادوه‌رى (511) کاندیدى به‌بیانووى بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حزبى به‌عس له هه‌ڵبژاردنه‌کان دوورخستۆته‌وه، ئایا ئه‌وه بڕیارێکى سیاسییه؟ کاریگه‌رى سلبى ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان؟ -بێگومان ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌عسییه‌کان نه‌یه‌نه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌بێت بڵێیت سوننه نابێت بێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌مه واقیعه‌که‌یه، به‌ڵام ئێمه هاتووین شێوه‌ى تر‌ى بۆ دروستده‌که‌ین و ده‌ڵێین ئه‌وه به‌عسییه‌کى سه‌دامییه و ئه‌و به‌عسییه‌کى تره. به‌عسى هه‌ر به‌عسییه و هیچى تر. پێموایه ئه‌وان به‌شداریش نه‌که‌ن هیچ له مه‌سه‌له‌کان ناگۆڕێت. بۆ مه‌سه‌له‌ى بڕیاره‌که‌ش ده‌وستێته سه‌ر شه‌رعیبوونى لیژنه‌که. ئه‌گه‌ر لیژنه‌که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه شه‌رعیه‌تى وه‌رگرتبوو ئه‌وا بڕیاره‌کانى شه‌رعین و پێویسته رێز له بڕیاره‌کانیان بگرین.
کورد پێویستى به یه‌کگرتووییه *کورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌چه‌ند لیستێک به‌شدارى ده‌کات، تێڕوانینت بۆ ئه‌م به‌شدارییه چییه و چى کاریگه‌ریه‌کى ده‌بێت له‌سه‌ر پێگه‌ى کورد له نه‌خشه‌ى سیاسى داهاتووى عیراقدا؟ - ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌سڵى قانوونى هه‌ڵبژاردن که له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورددا نییه. ڕاسته قانونه‌که ڕه‌نگه دیموکراتى تر بێت له‌وه‌ى پێشوو، به‌ڵام هێشتا ده‌وره‌یه‌کى تر‌ى هه‌ڵبژاردنیش پێویستى به‌وه ده‌کرد قایمه‌ى داخراو بوایه له عیراقدا. هه‌روه‌ها کردنى عیراق به (18) بازنه دیسانه‌وه بۆ کورد خراپه. خاڵێکى تر ده‌بوایه کورد قبوڵى نه‌کردایه، قانوونێکى کۆتا بۆ کوردستان دانراوه چۆن ئێمه لێره قانونى کۆتامان داناوه به‌وه‌ى یانزه کورسیمان بۆ تورکمان و مه‌سیحى و کلدۆئاشورى و ئه‌رمه‌ن له په‌رله‌مانى کوردستان داناوه، ئه‌وانیش (41)کورسیان داناوه بۆ هه‌رێمى کوردستان. یانى کورد له‌و ناوچه‌یه ئه‌گه‌ر چوار ملیۆن ده‌نگیشى هه‌بێت هه‌ر (41)کورسێکه‌یه (100)ده‌نگیشى هه‌بێت هه‌ر (41)کورسێکه‌یه ئه‌بوایه کورد ئه‌وه‌ى قبوڵنه‌کردایه. به‌نیسبه‌ت عیراقه‌وه ئه‌جاره کورت دێنین له‌وه‌ى پێشوو ئه‌گه‌ر پێشتر قه‌رارێکمان پێ ره‌فز بکرایه ئه‌مجاره ڕه‌نگه نه‌توانین، چونکه ئه‌وانیش زیره‌کانه ئه‌و کاره‌یان کردووه، مه‌سه‌له‌ى ناوچه دابڕاوه‌کان، مادده‌ى (140)ده‌ستکاریکردنى ده‌ستوورى عیراق ئه‌مانه‌یان هه‌مووى هێشته‌وه له چوار ساڵى ڕابردوو نه‌یانکرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌سویه‌ى حسب له‌گه‌ڵ کوردا بکه‌ن.
ئه‌مریکا خاوه‌ن به‌ڵێن نییه *له‌به‌رامبه‌ر نه‌رمی نواندنى نوێنه‌رانى کورد له به‌غدا بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌مریکا به‌ڵێنى پشتگیرى جێبه‌جێکردنى مادده‌ى (140) و مافه‌کانى تر‌ى به کورد دا، ئه‌مانه تاچه‌ند بڕوا پێکراون و شێوه‌یه‌کى یاساییان هه‌یه؟ - ده‌بوایه کورد به‌ڵێنى ئه‌مریکاى بڵاونه‌کردایه‌ته‌وه، چونکه نابێت هیچ که‌سێک به به‌ڵێنى ئه‌مریکا باوه‌ڕ بکات. ئه‌مریکا به‌رژه‌وه‌ندى تا سه‌رى هه‌یه و دۆستایه‌تى تاسه‌رى نییه. کورد و ئه‌مریکا تا ئێستا پرۆتۆکۆلێکیان نییه، ئه‌مریکا کورد وه‌ک عیراقى ده‌ناسێت، له‌به‌رئه‌وه پێموانییه ئه‌مریکا وه‌عدى به کورد دابێت و بیباته سه‌ر. کورد لایه‌نێکی بێهێزه و ناتوانێت بڕیارى خۆى به‌سه‌ر لایه‌نێکى به‌هێزى وه‌ک ئه‌مریکادا بسه‌پێنێت.
*پێتوانییه تا چه‌ندین ساڵ تریش ئه‌مریکا به‌رژه‌وه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌بێت پشتگیرى له کورد بکات له عیراقدا؟ - ئه‌مریکا کامه پشتیوانى له کورد کردووه، هاتووه عیراقى ڕووخاندووه و کوردیش سودى له‌و وه‌زعه وه‌رگرتووه و ئه‌مه شتێکى باش بووه، به‌ڵام ئێستا ده‌بینین له زۆر مه‌سه‌له‌ى گرنگدا ئه‌مریکا پشتیوانى له به‌غدا ده‌کات. به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریکا له‌چیدایه پشتیوانى کورد بکات و هه‌موو عه‌ره‌ب له خۆى زویر بکات؟ جگه له‌وه‌ش عه‌ره‌ب خاوه‌ن (22) ده‌وڵه‌تن و ژماره‌ى دانیشتووانیان (300)ملیۆن زیاتره. ئایا کورد هاتوون به ئه‌مریکا بڵێن وه‌رن ئێمه نه‌وتى خۆمان تا په‌نجا ساڵى تر ده‌ده‌ین به ئێوه و مه‌ساریفى سوپاکه‌شتان له‌سه‌ر ئێمه؟ ئه‌مه خاڵى موشته‌ره‌که له‌نێوان کورد و ئه‌مریکا نه‌ک شتى ته‌شریفاتى.
* له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ هه‌رێمى کوردستان، عه‌ممار حه‌کیم پێشنیارى دروستکردنى هاوپه‌یمانێتیه‌کى نیشتمانى کرد، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ و تاچه‌ند بۆ کورد گرنگه به‌شدارى تێدا بکات؟ - له‌ڕاستیدا کورد پێویستى به‌وه هه‌یه هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه عیراقیانه‌ى باوه‌ڕیان به قه‌زیه‌ى کورد و مافه‌کانى کورد هه‌یه بکات، چونکه هه‌ندێک خاڵى موشته‌ره‌ک له‌نێوان لایه‌نه عیراقیه‌کاندا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌جلیسى ئه‌علا هه‌یه وه‌ک مه‌سه‌له‌ى فیدراڵیی، سوپاى هاوبه‌ش و مه‌سه‌له‌ى میزانییه و دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات و..هتد. تائێستا کورد به‌ته‌واوى ئامانجه‌که‌ى دیارینه‌کردووه که چیده‌وێت له عیراقدا. بۆ نموونه فیدراڵى یان کۆنفیدراڵى یان سه‌ربه‌خۆیى ده‌وێت؟ هه‌ندێکجار ده‌چێته به‌غدا ده‌ڵێت ئێمه له‌گه‌ڵ عیراقدا ده‌ژین، که دێته‌وه کوردستان ده‌ڵێت ئێمه جیاوازین. ئێمه پێمان باشه ئیتفاقیات هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا لایه‌نى کوردى ناتوانێت هیچ ئیتفاقییه‌ک بکات له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رچاوى ڕوون نییه. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌جلیسى ئه‌علا هاوپه‌یمانى بکات، ئه‌ترسێت مالیکى ئه‌کسه‌ریه‌ت بهێنێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. له‌به‌رئه‌وه من قه‌ناعه‌تم وایه کورد له‌گه‌ڵ هیچیان نایکات و ده‌یه‌وێت دڵى هه‌ر سێ لیسته‌که ڕابگرێت. هاتنى به‌ڕێز عه‌ممار حه‌کیم بۆ هه‌رێمى کوردستان دیسانه‌وه مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵبژاردنه، چونکه دوو لیستى تر‌ى گه‌وره هه‌یه، لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا و لیسته‌که‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى که ساڵح موتڵه‌گ و تارق هاشمى تێدایه. بۆیه ده‌یانه‌وێت هه‌ر له‌ئێستاوه هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ کورد دروستبکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر براوه‌ى یه‌که‌م بوون سه‌رۆک وه‌زیران بۆ خۆیان به‌رن و سه‌رۆک کۆماریش بۆ کورد بێت. ئه‌مریکا ته‌بلیغى کورد ده‌کات *سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌ردانێکى ره‌سمى له ئه‌مریکایه، چۆن له‌و سه‌ردانه ده‌ڕوانى و پێتوایه پشتگیرییه‌کى باشده‌بێت بۆ کورد به‌تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌رکردنى پرسه هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر-به‌غدا؟ -هه‌موو بینینێک له به‌ینى ده‌وڵه‌تێکى به‌هێزى وه‌ک ئه‌مریکا له کورددا له‌هه‌ر کاتێکدا بێت باشه، به‌ڵام بینینه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌مریکا ته‌وسییه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم و کورد ده‌کات له چوارچێوه‌یه‌ى ئه‌وه‌ى که دانراوه بۆ عیراق لانه‌ده‌ین یاخود مه‌سه‌له‌ى که‌رکوک یان ناوچه دابڕاوه‌کانه و ده‌ربڕینى پشتگیرى ئه‌مریکایه. به‌داخه‌وه زۆرجار ده‌بینم ئه‌مریکییه‌کان دێن ته‌بلیغى کورد ده‌که‌ن به‌وه‌ى فڵان شت مه‌که و ئه‌وه بکه. دوایى ده‌وترێت ته‌ئکیدمان له په‌یوه‌ندى دوو قۆڵی کرده‌وه و بۆچوونه‌کانمان نزیک بوون له‌یه‌که‌وه. بۆ مه‌سه‌له‌ى ناوچه دابڕاوه‌کانیش ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه موشته‌ره‌که هه‌بێت خراپ نییه، چونکه ئه‌و هێزه موشته‌ره‌که خۆى موبه‌ڕیڕێکه بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌مریکا له ناوچه‌که و ئه‌مه‌ش به‌نیسبه‌ت کورده‌وه خراپ نییه.
په‌یوه‌ندى هه‌رێم و وڵاتانى دراوسێ *په‌یوه‌ندى هه‌رێم و وڵاتانى ئیقلیمى به‌تایبه‌تى ئه‌و به‌ره‌و پێشچونه‌ى له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌بینرێت چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ -کورد پێویستى به‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێدا هه‌بێت و له‌برى گرژى و گرفت و کێشه سیاسه‌تى بگۆڕێت بۆ په‌ره‌پێدانى بواره‌کانى ئاوه‌دانى و ئابوورى و بازرگانى و هاتوچۆ. له‌گه‌ڵ تورکیا په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان و ئابوورییه‌کان له ئاستێکى باشدایه. ئه‌وه‌ى پێویسته تورکیا واقیعى سیاسى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان قبوڵ بکات و بێگومان له‌و رووه‌شه‌وه کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوى ناوه. حزبى عه‌داله و ته‌نمیه کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سوپا ده‌کات و بۆ ئه‌مه‌ش تورکیا سه‌رقاڵى باشترکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانیه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا و قوبرس و یۆنان و عیراق و ته‌نانه‌ت هه‌رێمى کوردستانیش، چونکه ئه‌م سیاسه‌ته کێشه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى چاک ده‌کات و رۆڵى سوپا که‌مده‌بێته‌وه. سوپاى تورکیا دائیمه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه ژیاوه که ئینقیلابى کردووه له حکومه‌ته‌کان. به‌رده‌وام وتویه‌تى ئێمه دونیا دوژمنمانه، به‌ڵام ئێستا هه‌موو دونیا دۆستیانه، چوار ده‌ورى تورکیا هه‌موو دۆستیانه ئه‌بینین وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا گه‌یشته ئه‌وه‌ى ئاشتى بکات له‌نێوان عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بدا، کێشه‌کانى نێوان سوریا و ئیسرائیل ئه‌مانه هه‌مووى به‌رتیلن تورکیا ده‌یدات بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى زیاتر بکات له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یى و جیهانى. جاران له‌سه‌ر وشه‌یه‌کى کوردى، کورد زیندانى ده‌کرا، به‌ڵام ئێستا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا له شارى هه‌ولێر به‌کوردى به‌یانى باش ده‌کات له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ئه‌مه‌ش گۆڕانکارییه‌کى زۆر باشه.
*پێتوایه ئه‌ردۆگان جدى بێت له چاره‌سه‌رکردنى دۆزى کورد له تورکیا؟ - زبى عه‌داله له‌ڕاستیدا حزبێکى ئیسلامییه و ده‌ستوورى ئه‌تاتورکى قبوڵ نییه و ده‌یه‌وێت بیگۆڕێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت شاره‌زایانه له په‌نجه‌ره‌ى کورده‌وه ئه‌مکاره بکات. مه‌سه‌له‌ن ده‌ڵێت ته‌له‌فزیۆنێک بۆ کورد هه‌بێت ئه‌مه هه‌موو دونیا پشتیوانى لێده‌کات، به‌ڵام له په‌ناى ته‌له‌فزیۆنه‌که‌وه سێ چوار خاڵى ده‌ستوور ده‌گۆڕێت. بۆیه پێویسته کورد تێبگات پشتگیریى بکات به قه‌د ئه‌وه‌ى پێویسته نه‌ک بیکه‌ین به شامى شه‌ریف و پێمانوابێت حکومه‌تێک هاتووه له تورکیا قه‌زیه‌کانى کورد چاره‌سه‌ر ده‌کات.
*چه‌ند ڕۆژێکى تر(100) ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى شه‌شه‌مدا تێده‌په‌ڕێت پێتوایه له‌ماوه‌ى ئه‌و 100 ڕۆژه‌دا، د.به‌رهه‌م هه‌نگاوى باشى نابێت و تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو بووه له کاره‌کانى و له جێبه‌جێکردنى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى که داویه‌تى به خه‌ڵکى کوردستان؟ -پێش ئه‌وه‌شى ده‌ستبه‌کار بێت ڕه‌ئیه‌کى تایبه‌تیم هه‌بووه له‌سه‌ر د.به‌رهه‌م و شێوازى ئیشکردنى که پیاوێکه بۆ ده‌وڵه‌تدارى زۆر لێهاتووه، ڕه‌نگه زۆر ئاسان نه‌بێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان یه‌ک ده‌ست و یه‌ک ده‌نگ هه‌موو بڕیارێک بدات و جێبه‌جێبکرێت، حکومه‌ت پێکهاتووه له حزب و بیروڕاى جیاواز له به‌رژه‌وه‌ندى جیاواز هه‌موو ئه‌وانه‌ى تێدایه ئاسان نییه، به‌ڵام پێموایه تائێستا باش هه‌نگاویان ناوه و له ڕاگه‌یاندنه‌کان کۆمه‌ڵێک شت وتراوه وه‌ک زیادکردنى موچه‌ى شه‌هیدان و که‌سوکارى ئه‌نفالکراوه‌کان و بڕیاردان له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌ى نموونه‌یى و شه‌فافانه مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ بوودجه، به‌ڵام خه‌ڵک چاوه‌ڕێى زیاتر ده‌کات له‌وه‌ى که ئێستا هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگى زۆر گه‌وره نه‌بێت ئه‌وا ئیشى زۆر باشتر ده‌که‌ن.
*وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عیراقى فیدراڵ له‌لایه‌ن جه‌لاله‌وه تاچه‌ند بۆ کورد گرنگه؟ -بوونى مام جه‌لال یان هه‌ر کوردێکى تر وه‌ک سه‌رۆک کۆمارى عیراق مه‌سه‌له‌یه‌کى زۆر گرنگه له‌ڕووى مه‌عنه‌ویى و سیاسیه‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌شریفاتیش بێت و ده‌سه‌ڵاتی زۆر نه‌بێت گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنه بۆ میلله‌تى کورد. بوونى شه‌خسى مام جه‌لال له به‌غدا به‌سیفه‌تى سه‌رۆک کۆمار سودیه‌کى زۆرى هه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ک و بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان. پێویسته به هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین و له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکبین به‌ڕێز مام جه‌لال به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بووه به سه‌رۆک کۆمارى عیراق هه‌ڵبژێردرێته‌وه، چونکه مه‌ترسییه‌کان له‌سه‌ر کورد که‌مده‌کاته‌وه.
پرۆفایل -محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود، له ساڵى 1953 له گوندى گوڵه‌خانه له‌دایکبووه. -له 26/6/1976 یه‌که‌م مه‌فره‌زه‌ى پێشمه‌رگایه‌تى پێکهێناوه. -ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى سیاسى به‌ره‌ى جود و به‌ره‌ى کوردستانى بووه. -له ساڵى 1994ه‌وه، بووه‌ته سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان. -له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عیراقه‌وه، بووه‌ته ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى عیراق. -له‌نێوان ساڵانى 2005-2009 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان و پله‌ى وه‌زیرى له کابینه‌ى پێنجه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا هه‌بووه. - (9) کتێبى چاپکراوى هه‌یه له‌نێویاندا رۆژمێرى پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌دوو توێى (4 به‌رگ)دا که تیایدا بیره‌وه‌رییه‌کانى (20) ساڵى شۆڕشى نوێى گه‌لى کوردى نووسیوه‌ته‌وه و چه‌ند کتێبێکیشى ئاماده‌ى چاپن. -سیاسییه‌کى ره‌خنه‌گره و راشکاوانه بیروبۆچوونه‌کانى ده‌خاته‌ڕوو.
|