پارێزه‌ر شیلان شێرکۆ شێخ عه‌لى: زه‌مانه‌تى مافه‌کانى کورد لە عێراقدا به‌نده به هێز و پێگه‌کەی خۆیه‌وه
10/2/2010
پارێزه‌ر شیلان شێرکۆ شێخ عه‌لى کاندیدی ژماره (15)ی سلێمانی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان، باس له گرنگى دۆستایه‌تى ئه‌مریکا ده‌کات، ئه‌و کاندیده‌ی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات هێز و پێگه‌ى کورد خۆى بۆ پاراستنى مافه‌کانى گرنگتره و ئاماژه به‌وه‌شده‌کات کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا مه‌ترسى گه‌وره له‌سه‌ر کورد دروستناکات.
*به‌پێى ڕێککه‌وتننامه‌ى نێوان عیراق-ئه‌مریکا، له مانگى ئابى ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست به کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانیان ده‌که‌ن، به‌بۆچوونى جه‌نابت ئه‌م کشانه‌وه‌یه تاچه‌ند به زیانى کورد ده‌شکێته‌وه؟ شیلان شێرکۆ شیخ عه‌لى: بێگومان ئه‌مه په‌یوه‌ندى به سیاسه‌تى کوردى و سه‌رکردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه، ئێمه تاچه‌ند ده‌توانین سیاسه‌تى کوردستان به‌و لایه‌دا ئاراسته بکه‌ین که‌وا زیاتر پشت به خۆمان ببه‌ستین و که‌متر چاومان له‌وه بێت ئه‌مریکا یان نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یان وڵاتانى ئه‌وروپا چیمان بۆ ده‌که‌ن. پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت بزانین ئه‌مریکا له‌به‌ر کورد نه‌هاتووه عیراق له چنگى سه‌دام حسێن رزگار بکات، به‌ڵکو کاتێک زانیویه‌تى سه‌دام و رژێمه‌که‌ى خه‌ریکه ده‌بنه مه‌ترسى بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا، بڕیاریاندا ئه‌و رژێمه بڕوخێنن. هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین به‌پێى رێککه‌وتنێکى ماوه دیاریکراو هێزه‌کانى ئه‌مریکا به‌چه‌ند قۆناغێک ده‌کشێنه‌وه، بۆیه کشانه‌وه ئه‌گه‌رێکى چاوه‌ڕوانکراو بووه و پێویسته سه‌رکردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى کوردستان به‌باشى بۆ خۆى بۆ قۆناغى دواى کشانه‌وه‌که ئاماده بکات. بێگومان به‌رده‌وام مه‌ترسى له‌سه‌ر کورد و مافه‌کانى هه‌یه له عیراقدا، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت ده‌ستووریش هه‌یه و کورد ده‌توانێت کاتێک ده‌ستوور پێشێل بکرێت بڕیارى چاره‌نووسساز بدات. ئه‌وه‌ى گرنگه کشانه‌وه‌ى ئه‌مرکیا کاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌دائى سیاسى هێزه سیاسییه‌کانى عیراق، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ى پێمانوابێت به کشانه‌وه‌ى ئه‌مرکیا هه‌موو مافه‌کانمان لێ زه‌وتده‌کرێت ئه‌وه وانییه و پێویسته پشت ئه‌ستووربین به‌خۆمان. له‌لایه‌کى تره‌وه کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکا په‌یوه‌ندى به به‌ڵێنى باراک ئۆباماوه هه‌یه کاتێک له‌کاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ڵێنیدا له‌ماوه‌ى(16) مانگدا هێزه‌کانیان به‌ته‌واوه‌تى له عیراق ده‌کێشێته‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا هێزه شیعه‌کان و به‌تایبه‌تى ره‌وتى سه‌در و توندڕه‌وه‌کانى تر زۆر ته‌ئکید له‌سه‌ر کشانه‌وه‌که ده‌که‌نه‌وه، چونکه پێیانوایه داگیرکه‌رن و تا ئه‌وانیش له عیراقدابن پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردن سه‌ربه‌خۆ نییه. ئه‌وه روونه ئه‌مریکا ئه‌مرۆ بێت یان سبه‌ى ده‌کشێته‌وه، بۆیه پێویسته کورد به گرتنه‌به‌رى سیاسه‌تێکى حه‌کیمانه وا بکات له عیراقى نوێ‌دا کاریگه‌رى و سه‌نگى خۆى بپارێزێت و گه‌شبین بێت به‌رانبه‌ر به ئاینده‌ى هه‌رێمى کوردستان.
* کشانه‌وه‌که چ کاریگه‌رییه‌کى ده‌بێت له‌سه‌ر کێشه‌ى ناوچه ناکۆکى له‌سه‌ره‌کان و جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140؟ شیلان شێرکۆ شێخ عه‌لى: ئه‌مه په‌یوه‌ندى به سیاسه‌ت و گوتارى سیاسى سه‌رکردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه که چۆن موخاته‌به‌ى عه‌قڵى نه‌ته‌وه‌کانى تر ده‌کات له‌و ناوچانه. ئایا کورد توانیویه‌نى له‌ماوه‌ى شه‌ش سالچى رابردوودا ئه‌و هه‌سته لاى نه‌ته‌وه‌کانى ئه‌و ناوچانه دروستبکات که‌وا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان هیچ مه‌ترسی دروستناکات له‌سه‌ر ژیان و بیرکردنه‌وه و شێوازى سیاسه‌تکردنیان؟ بێگومان ئه‌و ناوچانه و بارودۆخى سیاسى و ئه‌منییان تائێستا ناجێگیره و ئه‌گه‌رى شه‌ڕ و ناکۆکى هه‌یه له غیابى نه‌بوونى پرۆژه‌ى پێکه‌وه‌ژیان له‌و ناوچانه‌دا، راسته ئه‌مریکا کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر نزیککردنه‌وه‌ى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان، به‌ڵام ناتوانێت به‌ته‌واوى کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات ئه‌گه‌ر ئیراده‌ى پێکه‌وه‌ژیان نه‌بێت له‌نێو پێکهاته جیاوازه‌کاندا. ئێستا هێزى هاوبه‌ش له ناوچه ناکۆکى له‌سه‌ره‌کان دروستبووه به‌به‌شدارى پێشمه‌رگه و هێزه‌کانى سوپاى عیراق و ئه‌مریکا و ئه‌رکى پاراستنى بارودۆخى ئه‌منى ئه‌و ناوچه‌یان له‌سه‌ره، ئه‌مه هه‌نگاوێکى باشه، به‌ڵام میکانیزمێکى درێژخایه‌ن نییه بۆ چاره‌سه‌ر، چونکه ئه‌مریکا به‌پێى رێککه‌وتنى کشانه‌وه‌که ده‌بێت له ساڵى 2001دا به‌ته‌واوه‌تى بکشێنه‌وه. بۆیه ده‌بینین باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه پێکهاته‌کانى له‌نێو یه‌کدا رێککه‌وتن و ئه‌وکاته ئه‌مریکاش بکشێته‌وه مه‌ترسى دروست نابێت. به‌ڵام تا کێشه‌ى ناوچه ناکۆکى له‌سه‌ره‌کان چاره‌سه‌ر نه‌بێت، عیراق ئارامى به‌خۆیه‌وه نابینێت.
*کورد تاچه‌ند سوودى له هاوپه‌یمانێتى ئه‌مریکا وه‌رگرتووه؟ شیلان شێرکۆ شێخ عه‌لى: کورد سوودى له دۆستایه‌تى ئه‌مریکا وه‌رگرتووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کى ره‌سمى بوونى نییه. هه‌روه‌ک ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌مریکا سوودى زۆرى له کورد وه‌رگرتووه. بۆ نموونه تائێستا هیچ سه‌ربازێکى ئه‌مریکى له هه‌رێمى کوردستاندا نه‌کوژراوه و زۆرجار بۆ شوودان فه‌رمانده ئه‌مریکییه‌کان روو له هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن. ئه‌مریکا له‌به‌ر کورد نه‌هاتووه سه‌دام بڕوخێنێ، به‌ڵام رووخانى سه‌دام و کۆتاییهێنان به رژێمه‌که‌ى و دواتر له‌سێداره‌دانى تاوانبارانى ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور به‌شێوه‌یه‌ک زۆرێک له مافه‌کانى کوردى تێدا سه‌لمێنراوه و ره‌خسانى ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى کورد به‌شدارى کاریگه‌رانه بکات له پرۆسه‌ى سیاسى و حکومکردنى عیراق و چه‌سپاندنى سیسته‌مى دیموکراسى و فیدراڵى بۆ عیراق، ئه‌مانه هه‌موو بۆ کورد زۆر باشبوون و ده‌ستکه‌وتى گه‌وره بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه ته‌نها به‌هۆى ئه‌مریکانه‌وه نه‌بووه، به‌ڵکو خه‌باتى درێژخایه‌نى کورد و قوربانیدان له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا هۆکارى سه‌ره‌کى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ماف و ده‌ستکه‌وتانه بوون.
*بوون و پێگه‌ى کورد له عیراق و پاراستنى مافه‌کانى په‌یوه‌ندى به به‌هێزى خۆى یان پشتگیرى ئه‌مریکاوه هه‌یه؟ شیلان شێرکۆ شێخ عه‌لى: زه‌مانه‌تى مافه‌کانى کورد به‌نده به هێز و پێگه‌ى کورد خۆیه‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیرى ئه‌مریکاش بۆ خۆى رۆڵى هه‌یه به‌وه‌ى راسته ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ ده‌ستناخاته کاروبارى عیراقه‌وه، به‌ڵام ده‌توانێت به‌هۆى فشاره‌وه کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ندێک له بڕیاره‌کان هه‌بێـت. مافه‌کانى کورد له عیراقدا به‌پێى ده‌ستوور دیاریکراوون، واته ده‌ستوور زه‌مانه‌تى مافه‌کانى گه‌لى کورد و که‌سایه‌تى مه‌عنه‌وى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سیسته‌مى فیدراڵییه، پاشگه‌زبوونه‌وه له جێبه‌جێکردنى به‌نده‌کانى ده‌ستوور بۆ خۆى ده‌بێته هۆکار به‌ده‌ست کورده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى چاره‌نووسساز بدات. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا پێویسته رۆڵى ئه‌مریکا له‌به‌رچاو بگرین و تاچه‌ند ساڵى تریش ئه‌مریکا ده‌توانێت پشتوانى کورد بکات و له زۆر مه‌ترسى بیپارێزێت.
*کورد چى داواکارییه‌کى له ئه‌مریکا هه‌بووه و هه‌یه؟ شیلان شێرکۆ شێخ عه‌لى: کورد هیچ داواکارییه‌کى زیاترى له قه‌باره‌ى مافه‌کانى خۆى له ئه‌مریکا نه‌کردووه، ئه‌وه‌ى به‌هۆى رزگاری عیراقه‌وه به‌ده‌ستیهێناوه مافى ره‌واى خۆى بووه، به‌ڵام به‌وه‌ى ئه‌مریکا گه‌وره‌ترین زلهێزى دنیایه و رۆڵى له‌سه‌ر سیاسه‌تى زۆرێک له وڵاتان هه‌یه و حاڵى حازر له عیراقدا باڵاده‌سته، بۆیه پێویسته کورد داوى گره‌نتى و به‌رده‌وامى دۆستایه‌تى و هاوپه‌یمانێتى له ئه‌مرکیا بکات بۆ پاراستنى ده‌ستکه‌وت و مافه‌کانى. بیرمان نه‌چێت ئه‌مریکا تواناى ئه‌مه‌ى هه‌یه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، به‌ڵام له سیاسه‌تدا زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندى ته‌حه‌کوم ده‌کات نه‌ک سۆز.
*ئێستا کورد و ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌کانیان وه‌ک چاودێرانى سیاسى ئاماژه‌ى بۆ ده‌که‌ن چۆته قۆناغێکى باشتره‌وه، ئایا ئه‌مه هۆکارى ئه‌وه‌یه ئه‌مریکا له دۆستایه‌تى عه‌ره‌ب بێ ئومێد بووه یان چى؟ شیلان شێرکۆ شێخ عه‌لى: نه‌خێر ئه‌وه نییه، به‌ڵکو ئه‌مریکا له‌به‌رانبه‌ر پێکهاته‌کانى عیراقدا سیاسه‌تى ته‌وافوقى په‌یڕه‌و ده‌کات، واته بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و دیموکراسى تووشى شه‌له‌ل نه‌بێت و به‌ره‌وپێش بچێت و ئه‌مریکاش بتوانێت به‌ئاسانى له عیراق بکشێته‌وه، واى به‌باش ده‌زانێت دڵى هه‌موو پێکهاته‌کان رازى بکات، بێگومان ئه‌مه‌ش واده‌کات هه‌ندێکجار فشار له پێکهاته‌یه‌ک بکات بۆ ئه‌وه‌ى نه‌رمى بنوێنێت و گیروگرفت دروست نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش تێبینى ده‌کرێت به‌م دواییه هه‌ندێک به‌ره‌وپێشچوون له‌ن دۆستایه‌تى کورد-ئه‌مریکادا هه‌یه.
|