فراکسیۆنی "حسدک" له شه‌ش مانگی ڕابردووی په‌رله‌مانی کوردستاندا...
12/7/2010
ڕۆژى 30/6/2010 په‌رله‌مانى کوردستان کۆتاى به دانیشتنه ئاساییه‌کانى خولى گرێدانى دووه‌مى هێناو ئامارى به‌شێک له‌کاره‌کانى خۆى خسته ڕوو. هه‌ڤاڵ عبدالله حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌و باره‌یه‌وه به ڕێبازى ئازادى ڕاگه‌یاند، په‌رله‌مانى کوردستان ده‌سه‌ڵاتى یاسا دانانه‌و مه‌رجه‌عى ته‌شریعیه له‌کوردستان، جگه‌له‌وه‌ى که ده‌ستکه‌وتێکى سیاسى گه‌وره‌و شوێنى بڕیاره چاره‌نووس سازه‌کانى کوردستانه‌و له‌وپه‌رله‌مانه‌وه بڕیارى فیدرالیزم بۆ شێوازى پێکه‌وه ژیان له‌عێراق و په‌یوه‌ندى سیاسى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق درا. ووتیشى: دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى مانگى ته‌مووزى ڕابردوو، په‌رله‌مانى کوردستان به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆ‌و یاسا کارپێکراوه‌کانى هه‌رێم ده‌ستى به‌دانیشتنه‌کانى کرد‌و له‌وماوه‌یه‌شدا دووخولى کاره‌کانى به‌چالاکانه گه‌یاندووه‌ته ئه‌نجام، که‌به‌ڕێز سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌دانیشتنى کۆتاى خولى دووه‌مدا به‌ووردى باسى له‌وکارو چالاکیانه کرد‌و بۆئه‌ندامانى په‌رله‌مان و هاوڵاتیانى کوردستانى خسته ڕوو، چونکه په‌رله‌مان نوێنه‌رى گه‌لى کوردستانه‌و خه‌ڵک ده‌نگى پێداوه‌و چاوه‌ڕوانى لێى هه‌یه و مافى چاودێرى کردن و پرسیارکردن و به‌دواداچوونى کاره‌کانى هه‌یه.
په‌رله‌مان له‌خولى ڕابردوویدا... په‌رله‌مانى کوردستان له‌خولى ڕابردوویدا(22) دانیشتنى ئاسایى و(10) دانیشتنى نائاساى به‌دوو دانیشتنى ده‌سپێک و کۆتاى خووله‌که‌وه ئه‌نجام دراوه‌و له‌و دانیشتنه‌دا جگه‌له قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌وپرسه گرنگ و پێکهاته نوێیانه‌ى په‌یوه‌ندیان به هه‌رێم و هاوڵاتیانى کوردستانه‌وه هه‌بووه، تێکڕا(10) پڕۆژه یاسا‌و(4) بڕیار په‌سه‌ند کرا. هه‌روه‌ها(52) پڕۆژه یاسا خوێندنه‌وه‌یان بۆکراوه و له‌ئێستادا له‌به‌رده‌ستى لیژنه‌کانى په‌رله‌ماندان بۆ تاو توێ و گفتوگۆکردن له‌سه‌رى ، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا(23) جار وه‌زیره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بانگکراون بۆپه‌رله‌مان و لیژنه‌کان وسه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و دانیشتنه‌کان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان(68) پرسیاریان ئاراسته‌ى وه‌زیره‌کان کردووه، فراکسیۆنى"حسدک" له‌وه‌رزى چالاکی دا هه‌ڤاڵ عبدالله حاجى مه‌حمود له‌باره‌ى کار‌و چالاکى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مان ووتى: ئێمه وه‌کو فراکسیۆنى دواى سوێندى یاساى له یه‌که‌مین دانیشتنى په‌رله‌ماندا به‌شداربووین له‌سه‌رجه‌م دانیشتنه ئاسایى و نائاساییه‌کانى په‌رله‌مان و گفتوگۆکاندا، چ له‌ناو دانیشتنه‌کان و چ له‌لیژنه تایبه‌ته‌کاندا، بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى پرۆژه یاسا‌و بڕیاره‌کان که‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و چین و توێژه‌جیاوازه‌کانى کوردستان و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمدا. په‌رله‌مانتارانى"حسدک" بڕیارده‌رى هه‌ردوو لیژنه‌ى(کاروبارى پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و ئه‌نفال و جینۆ ساید و مافى مرۆڤ )و ئه‌ندامن له‌لیژنه‌کانى (کشتوکاڵ و ئاودێرى و وه‌رزش و لاوان). سه‌رۆکى فراکسیۆنى"حسدک" له‌باره‌ى کارى لیژنه‌کانه‌وه ووتى: کارى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌کانى په‌رله‌مان به‌شێکى گرنگن له‌کاره‌کانى په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ گفتوگۆ‌و پێداچوونه‌وه به پڕۆژه یاسا و بڕیاره‌کانى په‌یوه‌ندیدار به‌کارى لیژنه‌کان ، ئه‌رکى چاودێرى و به‌دوادا چوونى به‌رده‌وامان هه‌یه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه هه‌وڵمانداوه بۆ به‌دواداچوونى کار‌و پڕۆژه‌ى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پێدا چوونه‌وه‌و سه‌رنج دان له‌سه‌ر هه‌رپرۆژه یاسایه‌ک له‌چوارچێوه‌ى تایبه‌تمه‌ندى و پسپۆڕى لیژنه‌کاندا. به‌گرنگییه‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ر داوایه‌کى هاوڵاتیان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و چین و توێژه جیاوازه‌کان کردووه، ئێمه نوێنه‌رى ئه‌وانین و به‌ئامانه‌ته‌وه هه‌وڵمان داوه ئه‌ونوێنه‌رایه‌تیه بکه‌ین، بۆ هه‌رپرسێک و به‌گوێره‌ى پێویستى کاره‌کانمان سه‌ردانى مه‌یدانمان بۆناوچه جیاوازه‌کان کردووه، کۆنتاکتمان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان و ڕێکخراوه‌کان و لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌کان هه‌بووه و ئه‌وه به‌شێک له ئه‌رکه کانمان ده‌زانین.
نووسینگه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان له‌شارو شارۆچکه‌کان... په‌رله‌مانى کوردستان بۆ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا، له‌چه‌ند شار‌و شارۆچکه‌ى هه‌رێم نووسینگه‌ى تایبه‌تى هه‌یه و په‌رله‌مانتارانى سنووره‌که له‌پاڵ ئه‌رکه‌کانى په‌رله‌مان، له‌نووسینگانه‌دا به‌دواى کار‌و داواکانى هاوڵاتیاندا ده‌چن، سه‌رۆکى فراکسیۆنى"حسدک" بونى ئه‌و نووسینگانه‌ى به‌هه‌نگاوێک بۆنزیک بوونه‌وه‌ى زیاتر له‌هاوڵاتیان ناوبردوو پێى وایه هۆکارێکه بۆئاگاداربوون له‌خواست و کێشه‌کانى خه‌ڵک و گوێگرتن له‌داواکانیان و چاودێرى دام وده‌زگاکانى حکومه‌ت و یه‌که ئیداریه‌کان، له‌خولى ڕابردوودا ئه‌ونوسینگانه ڕۆڵى به‌رچاویان هه‌بووه‌له به‌دوادا چون بۆ کێشه‌و پێویستیه‌کانى ئه‌وناوچانه‌و دانیشتوانه‌کانیاندا. هه‌ڤاڵ عبدالله حاجى مه‌حمود ووتى: ئێمه وه‌کو فراکسیۆن جگه له‌کارى ناو په‌رله‌مان سه‌ردانى مه‌یدانى یه‌کێک له‌ئه‌رکه‌کانمان ده‌زانین چ سه‌ردانى تایبه‌ت بێت یان کارکردن له‌نووسینگه‌کانى په‌رله‌مان له‌شارو شارۆچکه‌کانى کوردستان. له‌خولى ڕابردوودا جگه له سه‌ردانى جیاواز بۆناوچه‌کانى کوردستان بۆ به‌دواداچونى کێشه‌و داواکاری پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و که‌س و کارى شه‌هیدان وئه‌نفال و قوربانیان جینۆساید‌و پرسه‌کانى تایبه‌ت به‌مافى مرۆڤ و خواست و پێداویستیه‌کانى لاوان له‌ناوچه جیاوازه‌کانى کوردستان و پێداویستیه‌کانى کشتوکاڵ و ئاودێرى و بوژانه‌وه‌ى که‌رتى کشتوکاڵ و گونده‌کانى کوردستان ، له‌و نووسینگانه‌ى په‌رله‌مانه‌وه بۆنمونه نووسینگه‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید چه‌ندین به‌دواداچوون بۆ ئاوڕدانه‌وه له داواکانى هاوڵاتیان کراوه‌و سه‌ردانى یه‌که ئیداریه‌کانمان کردووه‌و کێشه‌کانمان تۆمارکردووه‌و به‌دواداچوونمان بۆ چه‌ره سه‌رکردنیان کردووه‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه کارى به‌رده‌وام ده‌که‌ین.
چالاکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌به‌غداد.. په‌رله‌مانى کوردستان له‌خولى ڕابردوودا سێ شاندى باڵاى له‌سێ پرس و بۆنه‌ى گرنگدا ڕه‌وانه‌ى به‌غداد کردووه‌و سه‌رجه‌م شانده‌کانیشى له سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى فراکسیۆنه‌کان پێکهاتوون. سه‌رۆکى فراکسیۆنى"حسدک" له‌باره‌ى ئه‌و سه‌ردانانه‌وه بۆ به‌غداد ووتى:ئێمه له‌ماوه‌ى ڕابردوودا بۆ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کى گرنگ سه‌ردانى به‌غدادمان کردووه له‌کاتى گفتوگۆى تایبه‌ت به یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراقدا که کێشه‌یه‌کى زۆرى له‌سه‌ربوو، له‌به‌غداد بوینه‌پشتیوانێکى به‌هێز بۆ نوێنه‌رانى کورد له‌په‌رله‌مان و حکومه‌تى فیدراڵى و پێکه‌وه وه‌ک یه‌ک تیمى کوردستانى خاوه‌ن ئامانج و ستراتیژى دیارى کراو کارمان کرد بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ى له‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى کوردستان کرابوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى فیدڕاڵى له به‌ڕێزان سه‌رۆکى کۆمار‌و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى و سه‌رۆک وه‌زیران و په‌رله‌مانى عێراق و به‌رپرسه باڵاکانى حکومه‌ت و سه‌رۆکى کوتله جیاوازه‌کان سازبکه‌ن، که‌سه‌رجه‌میان هۆکارى لێک گه‌یشتنى باشتر‌و ڕونکردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى کوردستان بوون له‌پرسه سیاسى و ده‌ستوریه‌کاندا توانیمان به‌هه‌وڵى هه‌موان واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌له‌ڕۆژى 6ى حوزه‌یران دانرابوو که‌لاى کورد ڕۆژى بیره‌وه‌رى پیلان شومى جه‌زائیر بوو گۆڕا. ووتیشى: له‌ڕۆژى دانیشتنى کۆتایدا دادگاى کردنى تاوان بارانى که‌یسى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانى به‌غدادمان کردوو ئاماده‌ى دانیشتنى دادگاى باڵاى تاوانه‌کان بووین، دواى بڕیارى دادگاش به‌هه‌وڵى پارێزه‌رانى که‌یسه‌که توانرا حکومى دادگا پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بکرێت و ته‌کییفى قانونى تاوانه به‌بڕیارى دادگا وه‌ک جینۆساید بناسرێت. هه‌روه‌ها له‌یه‌که‌مین دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ناوه‌ڕاستى مانگى حوزه‌یرانى ڕابردوودا وه‌ک شاندى په‌رله‌مانى کوردستان به‌شداریمان کرد‌و چه‌ندین دیدار‌و کۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى کۆمار‌و حکومه‌ت وپه‌رله‌مانى فیدڕاڵى و کوتله‌و لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌نجامدا. سه‌رۆکى فراکسیۆنى"حسدک" ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ى له‌خولى پێشودا گفت‌و گۆیان له‌سه‌ر کراوه‌و په‌سه‌ند کراون، یاساى گرنگ بوون، هه‌ندێکیان یاساى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بوون که له کابینه‌ى نوێ‌دا یه‌کخراون و بوونه‌ته وه‌زاره‌تى نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگایانه‌ى پێشتر وه‌زاره‌ت بوون هه‌روه‌ک کۆمه‌ڵێکى یاساى تر که په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆیان به ژیانى هاوڵاتیان و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت و که‌رته گرنگه‌کانى ژیانه‌وه هه‌یه له‌کوردستان، چه‌نددین پڕۆژه یاساى تر له لیژنه‌کان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێت و تاواى لێ ده‌کرێن وله‌خولى نوێ‌دا ده‌خرێنه‌وه به‌ده‌م په‌رله‌مان.
پشووى په‌رله‌مان.. هه‌ڤاڵ عبدلله حاجى مه‌حمود ئاماژه‌ى به‌وه کرد به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان و به‌پێى ده‌ستورى عێراقى په‌رله‌مان دوو ده‌وره‌ى هه‌یه له ساڵێکداو دووپشووشى هه‌یه، له‌ئێستاشدا که‌پشووى په‌رله‌مانه کارى لیژنه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌به‌دواداچوون وتاوتوێ کردنى یاساکان..
|