د. ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ: لە کۆی 80 هەزار خوێندکاری ئامادەیی تەنها توانای وه‌رگرتنى 20 هه‌زار خوێندکارمان هه‌یه
25/7/2010
دواى ئاشکراکردنى ئه‌نجامى کۆتایى تاقى کردنه‌وه‌کانى پۆلی شه‌شه‌مى زانستى و وێژه‌ى و پیشه‌ییه‌کان، خه‌مى خوێندکاران ده‌بێته قسه‌و باسکردن له‌سه‌ر وه‌رگیرانى ئه‌وخوێند کارانه له‌زانکۆو په‌یمانگاکانى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رقاڵى به‌ڕێوه‌بەرانى زانکۆ‌و په‌یمانگاکان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه، بۆتیشک خستنه سه‌ر چۆنێتى وه‌رگریرانى خوێندکاران له‌زانکۆو په‌یمانگاکان و کێشه‌و گرفته‌کانى خوێندکاران و زانکۆ‌و په‌یمانگاکان جه‌ماوه‌رنیوز دیدارێکى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دکتۆر (ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ) سه‌رۆکى به‌شى کاروبارى خوێندکاران له‌زانکۆى سلێمانى سازکرد.
* به‌شێوه‌یه‌کى گشتى تاچه‌ند له‌ڕێژه‌ى ده‌رچوانى ئه‌مساڵى کولێژه‌کانى زانکۆ ڕازین؟ - ئێمه وه‌کو زانکۆى سلێمانى که‌پێک هاتووه له 25 کۆلێژ 18 کۆلێژى له‌ناو شارى سلێمانیه‌و دووکۆلێژ له‌که‌لاره‌و دووکۆلێژ له‌خانه‌قینه‌و یه‌ک کۆلێژیش لهه‌ه‌ڵەبجه‌ى شهه‌یده و سێ کۆلێژیش له‌چه‌مچه‌ماڵه، ئه‌وانه‌ى تر له‌ناو شارى سلێمانیدان، نزیکه‌ى 25 هه‌زار خوێندکارمان هه‌یه لە هه‌ر 25کۆلێژه‌که ژماره‌ى خوێندکارانى کۆلێژه‌کانیش به‌پێ ى تازه‌و کۆنى به‌شه‌کان خۆیان دابه‌ش بوون، ئێمه ساڵى پار زیاتر له(5) هه‌زار خوێندکارمان بۆ هه‌ر 25 کۆلێژه‌که‌مان وه‌رگرتوه بۆ قۆناغى یه‌ک، بۆئه‌م ساڵیش نزیکه‌ى(4607) خوێندکارى قۆناغى کۆتایمان هه‌یه، له‌خولى یه‌که‌م(3658) خوێندکار به‌شدارى ئاهه‌نگى ده‌رچوانیان کردوه که له(15/7/2010) کراو ئه‌وان له‌خولى یه‌که‌م ده‌رچوون، واته ڕێژه‌یه‌کى زۆربه‌رزى ده‌رچوان له‌خولى یه‌که‌مى تاقى کردنه‌وه‌کانى زانکۆى سلێمانیدا هه‌یه، چونکه له‌کۆى(4607)خوێندکار(3658) خوێندکارى خولى یه‌که‌م ده‌رچووه‌و ئه‌وانیش له‌خولى دووه‌مدا که‌له(1/9/2010) به‌ڕێوه ده‌چێت به‌شدارى تاقى کردنه‌وه ده‌که‌ن و پێشبینى ده‌که‌ین که‌زۆربه‌یان ده‌رده‌چن و ڕێژه‌که زیاتر ده‌بێت، ساڵانه له‌زانکۆى سلێمانى ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو خوێندکار ده‌رده‌چن ده‌توانم بڵێم له(90%) زیاتر خوێندکاران قۆناغه‌کانى خوێندن به‌سه‌ر که‌وتویی ده‌بڕن و خوێندن ته‌واوده‌که‌ن
* ئایا ده‌رچوانى زانکۆکانى کوردستان و زانکۆى سلێمانى به‌تایبه‌تى له‌ئاستێکى زانستى باش‌دا خوێندن ته‌واو ده‌که‌ن؟ - ئێمه وه‌کو زانکۆى سلێمانى جگه‌له‌وه‌ى که‌وه‌کو ناوه‌ندێکى مه‌عریفى زانستی ئه‌کادیمى کادر پێده‌گه‌یه‌نین بۆ کۆمه‌ڵگاى کوردستان له‌بواره جیاجیاکان بۆنمونه له‌زانکۆى سلێمانى کۆلێژى پزیشکیمان هه‌یه، کۆلێژه‌کانى پزیشکى دان و ده‌رمان سازى و ڤێته‌نه‌رى، زمان و زانستى مرۆڤایه‌تى و یاسا‌و په‌روه‌رده‌و ئه‌ندازیارى و زانست واته هه‌ریه‌ک له‌و بوارانه‌و له‌کۆمه‌ڵگا هه‌موو ساڵێک نزیکه‌ى (3تا4) هه‌زار خوێندکار له ناوه‌ندى زانستیه‌وه که‌زانکۆى سلێمانیه ده‌رده‌چن، بێگومان له‌ماوه‌ى 4 ساڵ یان 5 ساڵ یان 6 ساڵ خوێندندا ئه‌وخوێنکارانه له‌ڕووى کۆمه‌ڵاتیه‌وه بهه‌ه‌مان شێوه ئاماده کراون، خوێندکار که‌له زانکۆ ده‌رده‌چن، بۆنمونه کۆلێژى پزیشکى ته‌واو کردووه‌و شه‌ش ساڵ خوێندویه‌تى به‌شێکى په‌روه‌رده‌ى خوێندووه که چوارساڵى ته‌واو کردوه و ئاماده‌یه له‌و بواره‌ى خۆى کاربکات و خزمه‌ت به‌کۆمه‌ڵگاکه‌ى خۆى بگه‌یه‌نێت، مامۆستایه‌ک که لاى ئێمه خوێندکاره‌که ده‌رده‌چێنێت ده‌بێته مامۆستا له‌په‌روه‌رده لهه‌ه‌ربوارێک ئه‌وکه‌سه ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ى له‌ناو کۆمه‌ڵگادا خزمه‌ت بکات و سود به‌نیشتیمانه‌که‌ى بگه‌یه‌نێت. * ئایا ڕێژه‌یه‌کتان بۆ وه‌رگرتنى خوێندکار بۆساڵى داهاتوو دیارى کردوه؟ - ئێمه وه‌کو زانکۆى سلێمانى یان وه‌کو لیژنه‌ى باڵا من خۆم ئه‌ندامم له‌لیژنه‌ى وه‌رگرتنى خوێندکاران بۆئه‌م ساڵى خوێندندن، که‌پێک هاتووه له‌نزیکه‌ى 15 که‌س و بریتین لهه‌ه‌موو یاریدەده‌رانى سه‌رۆکى زانکۆکانى هه‌رێم و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى تۆمارگاى گشتى زانکۆکانى هه‌رێم و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌سته‌ى ته‌کنیکى سلێمانى و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى وه‌رگرتن و کۆبونه‌وه‌کانى تائێستا درێژه‌ى هه‌یه بۆدانانى پلان بۆ وه‌رگرتنى خوێندکارانى ئه‌م ساڵ، ئه‌م ساڵ به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى که له‌به‌رده‌ستى ئێمه‌دایه نزیکه‌ى80 هه‌زار خوێندکار پۆلی شه‌شه‌مى ئاماده‌ى هه‌یه زیاتر له 75 هه‌زار به‌شدارى خولى یه‌که‌مى تاقى کردنه‌وه‌کانیان کردوه‌و به‌پێى ئه‌وئاماره‌ى که‌له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه ده‌ستمان که‌وتوه،خولى یه‌که‌م (21175) خوێندکار ده‌رچووه به‌ڵام هه‌رزانکۆیه‌ک پلانى خۆى هه‌یه‌و تواناى خۆى هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى خوێندکار، ئێمه هه‌موو زانکۆکانى هه‌رێم زانکۆى سلێمانى، زانکۆى سه‌لاحه‌دین، زانکۆى کۆیه، زانکۆى هه‌ولێرى پزیشک و زانکۆى سۆران و زانکۆى دهۆک که شه‌ش زانکۆن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌سته‌ى ته‌کنیکى سلێمانى و هه‌ولێر تواناى وه‌رگرتنى نزیکه‌ى(20355) خوێندکارمان هه‌یه بۆئه‌م ساڵ ڕه‌نگه ڕێژه‌که‌ى هه‌ندێک زیاد بکرێت، داواشمان له‌زانکۆکان کرد هه‌ندێک زیاد بکرێن، به‌ڵام دڵنیانین له‌وه‌ى ئه‌م ساڵ له‌سه‌دا سه‌دى ده‌رچوانى ئاماده‌ییه‌کان له‌زانکۆو په‌یمانگاکان وه‌ربگیرێن، خوێندکار خۆى و که‌س و کاره‌که‌شى ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه بزانن که‌ئه‌م ساڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و زانکۆکانى هه‌رێم و هه‌ردوو ده‌سته‌ى ته‌کنیکى هه‌ولێرو سلێمانى ناتوانن له‌سه‌دا سه‌د هه‌موو خوێندکاران له‌زانکۆو په‌یمانگاکان وه‌ربگرن، له ئێستاوه خوێندکار با ئه‌و ڕاستییه بزانێت که ئێمه تواناى وه‌رگرتنى 20 هه‌زار بۆ 21 هه‌زار خوێندکارمان هه‌یه بۆزانکۆو په‌یمانگاکان ته‌نها له‌خولى یه‌که‌مدا(21175) خوێندکار ده‌رچووه‌و پێشبینیش ده‌که‌ین له‌خولى دووه‌مدا نزیکه‌ى 20 هه‌زار خوێندکارى تر ده‌ربچێت، ئه‌مه گرفتێکه ده‌بێ هه‌ستى پێبکه‌ین، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ى پێم خۆشه له‌ڕێگه‌ى ڕۆژنامه‌که‌ى ئێوه‌وه خوێندکارو که‌س و کارى خوێندکار بزانن نه‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و نه‌زانکۆو په‌یمانگاکان به‌شێکنین له گرفته‌که به‌ڵکو به‌شێکن له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه بۆ کۆمه‌ڵگاى کورده‌وارى ئێمه‌ش وه‌زاره‌ته‌که‌مان به‌شێکه له کابینه‌ى حکومه‌ت و کار بۆئه‌وه ده‌که‌ن زۆربه‌ى خوێندکاران وه‌ربگیرێن، به‌ڵام توانستى زانکۆ و په‌یمانگاکانی ئێمه هه‌رئه‌وه‌نده‌یه‌و له‌وه‌زیاتر توانا‌مان نییه وه‌ریان بگرین، بۆنمونه من مامۆستا‌م له‌زانکۆى سلێمانى محازه‌ره ده‌ڵێمه‌وه گروپێک(100) خوێندکار دانیشتووه‌و وانه‌کان وه‌رده‌گرن بڕواتان بێت ساڵ ته‌واو ده‌بێت هێشتا نیوه‌ى خوێندکاران ناناسین، واته ژماره‌که زۆره‌و ناتوانرێت سودیان پێبگه‌یه‌نێت و ئاستێکى باشیان بۆ دروست بکه‌یت، ته‌نانه‌ت نیوه‌ى خوێندکاران به‌شدارى ناکه‌ن له‌وانه‌که‌ى خۆیاندا، بۆیه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ى که‌دانراوه توانستى ڕاسته‌قینه‌ی و زانکۆ‌و په‌یمانگاکانى هه‌رێمه و تواناى وه‌رگرتنى ئه‌وڕێژه‌یەیان زیاتر نیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانکۆکان و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بهه‌ه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تى پلان دانان و وه‌زاره‌تى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى لهه‌ه‌وڵى دانانى پلان داین بۆچاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى خوێندکاران و ئه‌م گرفته له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیشدا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت بۆچاره‌سه‌رکردنى.
* ئه‌گه‌ر زانکۆ ئهه‌لییه‌کان به‌شێک له‌وکێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن ئایاحکومه‌ت ناتوانێت هاوکارى خوێندکاران بکات له‌زانکۆئهه‌لییه‌کاندا؟ - زانکۆى ئهه‌لى بۆنمونه له‌سلێمانى زانکۆى قه‌ره‌داغ هه‌یه و لهه‌ه‌ولێریش سێ چوار زانکۆ‌و له دهۆکیش یەک زانکۆ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و زانکۆیانه‌ش تواناى وه‌رگرتنى ئه‌و هه‌موو خوێندکاره‌یان نیه ڕه‌نگه ئه‌وانیش بتوانن سێ تا چوار هه‌زار خوێندکار وه‌ربگرن، به‌ڵام ئێمه 20 هه‌زار خوێندکارمان ده‌مێنێ بۆئه‌وه‌ى له‌زانکۆو په‌یمانگاکان وه‌ربگیرێن، دیسان ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رى ته‌واوى ئه‌وکێشه‌یه ناکات به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌که‌ى ئێمه بۆخۆى به‌شێکه له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، چونکه به‌پێ ى ئه‌و زانیاریانه‌ى من هه‌مه وه‌زیرى خوێندنى باڵاپه‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلان دانان هه‌یه، ڕێگه چاره‌سه‌رێک بدۆزینه‌وه بۆئه‌وخوێندکارانه‌ى که‌له‌زانکۆو په‌یمانگاکان وه‌رناگیرێت ه‌یچ نه‌بێت ئه‌و وه‌زاره‌تانه به‌تایبه‌تى وه‌زاره‌تى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى خولى ڕاهێنانیان بۆبکه‌نه‌وه بۆماوه‌ى سێ مانگ یان شه‌ش مانگ و دواتر بخرێته سه‌ر کار بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش بێبه‌ش نه‌بن له‌خوێندن.
* ئه‌ولەویەتی ئێوه بۆ چ کۆلێژێکه له‌ناو زانکۆداو به‌پێویستى ده‌زانن بۆ کۆمه‌ڵگا؟ - هه‌موو کۆلێژه‌کان یان هه‌موو به‌شه زانستییه‌کانى زانکۆى سلێمانى له‌به‌رپێویستى کۆمه‌ڵگاو له‌به‌رپێویستى کوردستان ئه‌وبه‌شانه کراونه‌ته‌وه‌و به‌پێى پێویستى بازاڕ ئه‌و به‌شانه‌مان کردۆته‌وه و ئێمه ناتوانین ه‌یچ به‌شێک له‌به‌شه‌کانى زانکۆى سلێمانى به‌سه‌ربه‌شێکى تردا به‌زیاتر بزانین و ئه‌وله‌ویه‌ته‌ى بده‌ینێ و بڵێین ئه‌م له‌وباشتره هه‌ربه‌شه‌و له‌بوارى خۆى، کۆلێژى پزیشکى پێویستى خۆى هه‌یه‌و پزیشکمان بۆنه‌خۆشخانه‌کان ده‌وێت، که‌سێک که‌یاسا ناسه له‌دادگاکان پێویستمان پێیه‌تى که‌سێک که ئه‌ندازیاره له‌پڕۆژه‌کان پێویستیمان پێیه‌تى،بهه‌ه‌مان شێوه په‌روه‌رده‌و بواره‌کانى تریش، واته هه‌ریه‌ک له‌و خوێندکارانه که‌ده‌رده‌چن بۆ بوارێک پێویستمان پێیان هه‌یه، بۆنمونه ئه‌مساڵ ئێمه(3658) خوێندکار ده‌رچوون هه‌موویان بۆیه‌ک بوارنین، 25 کولێژن زیاتر له85 به‌شه، ئه‌و به‌شانه‌ى هه‌ریه‌که‌و له‌بوارێکدا کارده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌ونمرانه له‌به‌رزترین نمره‌وه که بۆ پزیشکییه ده‌ست پێده‌کات و دێته خواره‌وه‌و به‌پێوه‌رى قبوڵى مه‌رکه‌زى ئه‌وخوێنکارانه وه‌رده‌گیرێن، واته ئه‌و به‌شانه‌ى که‌ئێستا له‌زانکۆى سلێمانیدا هه‌ن پێویستى کومه‌ڵگاکه‌مانن، وه له ئاینده‌شدا پێویستمان به‌بوارى تر‌و کۆلیژى تر ده‌بێت و خوێندکار تیایدا وه‌ربگیرێن.
* ه‌یچ بڕیارێک هه‌یه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى کۆلێژه‌کان له‌زانکۆدا؟ - وه‌کو بڕیار بڕیار نیه به‌ڵام ئێمه له‌سیسته‌مى ڕیفۆرمى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وه‌زیر دکتۆر(دلاوه‌ر عه‌لادین) ڕیفرۆمێکى هێناوه بۆخوێندنى باڵا‌و بۆ چاکسازى له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆپێشخستنى ڕه‌وتى زانست له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌مه وه‌کو بڕیارێک نیه بڵێم ئه‌بێ ئه‌م کۆلێژه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و به‌شێکى تر بکرێته‌وه به‌ڵام ریفورمه‌که‌ش په‌یوه‌ندى به‌خودى وه‌زیره‌وه نیه بڵێین وه‌زیر لێره‌یه ده‌بێ بکرێ و وه‌زیر ڕۆیشت له‌گه‌ڵ خۆى دا به‌رنامه‌و سیسته‌مه‌که‌ى بڕوات، ئه‌م به‌رنامه و سیسته‌مە بۆخزمه‌تی خوێندنى باڵا‌و ڕه‌وشى زانستییه بۆئاینده‌ى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و به‌رنامه‌و سیسته‌مه هه‌یه که له سیستەمى کۆلێژه‌وه ببێته فاکهۆڵپى، به‌ڵام مه‌رج نیه ئه‌م ساڵ جێ به‌جێ بکرێن، به‌ڵکو له‌به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵادایه و ڕه‌نگه ساڵێکى تر به‌پێى ده‌رامه‌ت جێ به‌جێ بکرێت، هه‌ندێک له‌زانکۆکان وه‌کو زانکۆى کۆیه بڕیاریان داوه که له ساڵى داهاتودا ئه‌وسیسته‌مه جێ به‌جێ بکه‌ن، ڕه‌نگه زانکۆکانى تر ساڵێکى تر یان دووساڵى تر ئه‌وسیسته‌مه جێ به‌جێ بکه‌ن.
* ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى خوێندکار بۆ ده‌ره‌وه‌ى خوێندنى ماسته‌رو دکتۆرا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌که؟ - ئێمه جگه له‌و 100 ملیۆن دۆلاره‌ى که‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى خوێندکاران له‌به‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌ى ماسته‌رو دکتۆرا دابینى کردووه، کۆمه‌ڵێک ڕێنمایمان هه‌یه،ئه‌وکه‌سانه‌ى که‌ده‌بێ بڕوانامه‌ى تۆفڵ یان هه‌بێ له‌زمانى ئینگلیزی‌دا ڕێژه‌ى بۆ دیارى کراوه، وه بڕوانامه‌ى کۆمپیوته‌ریان هه‌بێ وه بۆکۆلێژه مرۆییه‌کان نمره‌که‌ى له(70) که‌متر نه‌بێ و بۆکۆلێژه زانستیه‌کان له(65) که‌مترنه‌بێ و بۆکۆلێژه پزیشکیه‌کانیش چاره‌کى یه‌که‌مى خۆیانبن،هه‌ندێک له‌وانه، له‌و زه‌مالەى که له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه دێنه‌وه خه‌رجى خوێندنیان بۆدابین ده‌کرێت و هه‌ندێک زه‌مالەش ڕه‌نگه له‌ڕێگه‌ى هه‌وڵى خۆیانه‌وه ده‌ستى که‌وتبێ، هه‌یه له‌مالیزیا یان له‌به‌ریتانیایه یان هه‌ر وڵاتێکى تر‌ى دنیا موچه‌که‌ى بۆ خه‌رج ده‌کرێ و ده‌چێ خوێندنه‌که‌ى ته‌واو ده‌کات، کۆمه‌ڵێک پێوه‌رو ڕێنمایى له وه‌زاره‌ته‌وه دانراوه، به‌پێى ئه‌و پێوه‌رو ڕێنماییانه خوێندکارانى ئێمه بۆبه‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دکتۆرا ده‌چنه ده‌ره‌وه.
* ئایا خوێندکارانی قۆناغى کۆتایى گه‌شتى زانستیان بۆده‌کرێت؟ - به‌ڵێ بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌وه ڕه‌نگه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ئێمه کۆتایی به‌ئیش و کاره‌کانى خۆمان بهێنین وه‌کو لیژنه‌ى زانکۆى سلێمانى که‌کۆلێژه‌کانمان دابه‌ش کردووه ده‌توانین له‌م هه‌فته‌یه‌وه گه‌شتى زانستی بۆقۆناغه‌کانى کۆتایى یان قۆناغه‌کانى(4و5و6) ئه‌وانه‌ى که‌به‌شدارى ده‌که‌ن ئه‌نجام بده‌ین به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وگه‌شته زانستیانه‌یان بۆساز ده‌که‌ین.
* هه‌ندێک له‌خوێندکاره‌ن گله‌ییان له سه‌رف کردنى خه‌رجى خولی هاوینه‌ی مه‌شق کردن هه‌یه، ئه‌م گله‌ییانه چۆن وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه؟ - من به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه ئه‌وان گله‌ییان هه‌بێ، له‌وڵاتى ئێمه‌دا هه‌موو که‌سێک که‌شتێک به‌دڵى ئه‌و نه‌بێت ڕه‌نگه گله‌یى بکات، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ى که‌بۆخولى هاوینه‌ى خوێندکاران ته‌رخان کراوه یان شوێنیان بۆ ته‌رخان کراوه به‌پێى ڕێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى دارایى خه‌رج ده‌کرێت و که‌س ناتوانێت سه‌رپێچى ڕێنماى دارایى بکات و ئێمه‌ش وه‌کو زانکۆ سه‌د له‌سه‌د پابه‌ندبین به‌و ڕێنماییانه‌ى که له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بۆمانهاتووه به‌خه‌رج کردنى ئه‌وپارانه چ به‌خولى هاوینه یان وه‌ک ده‌رماڵه بۆخوێندکاران و خه‌رجییه‌کانى خوێندکاران.
|