خاڵه‌حاجی
5/2/2010
نوسه‌ر: عادل میران
له‌ساڵانی په‌نجاكان تاكو هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلولو كۆمه‌ڵێك گه‌نجی سه‌ركێش له‌شاری سلێمانی هه‌بوون كه كاریان چه‌قۆكێشان بوو، به‌ڵام دو‌ای هه‌ڵگیرسانی شۆڕش پێشمه‌رگه‌یه‌كی لاوی خوێن گه‌رم په‌یدابوو كه به گه‌نجترین پیچشمه‌رگه‌ی ئه‌و كاته ئه‌ژمێردرا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه كه ناوی لینرابوو (هه‌ڤاڵ جووجه‌ڵه)، ئه‌م لاوه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی هه‌موو ئه‌و گه‌نجه سه‌ركێشانه بخاته سه‌ر ڕێگای كوردایه‌تی و له‌تیمێكی پێشمه‌رگایه‌تیدا كۆیان بكاته‌وه و به‌كاریانبهێنێت بۆ پاكردنه‌وه‌ی شاره‌كه له به‌كرێگیراوانی رژێم و رۆژانه چه‌نده‌ها چالاكیان ئه‌نواند، تاكو ڕاده‌یه‌ك كه پیاوانی رژێم بیانبیستایه هه‌ڤاڵ جوجه‌ڵه له‌ناو شاردایه نه‌یانده‌وێرا له‌ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت هێزه سیخوڕه‌كانیش ئه‌كه‌وتنه ئاماده‌باشیه‌وه. من ناوی ئه‌م پێشمه‌رگه به‌جه‌رگه‌م گه‌لێک جار بیستبوو، تاكو ساڵی نۆسه‌دو هه‌شتاو دوو كاتێك حزبی شوعی كای هه‌ڵسورانی كاروباری پێشمه‌رگه و نامه‌به‌ری مه‌كته‌بی سیاسی له‌ئێران پێسپاردم و له‌به‌ر نه‌بوونی په‌یوه‌ندی له مابه‌ینی حزب و رژێمی ئێران‌دا، به خاڵه‌حاجیان ناساندم كه هه‌مان هه‌ڤاڵ جووجه‌ڵه‌ی جارانه و ناماده‌گی خۆی پیشاندا به‌هه‌ماهه‌نگی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌وكارانه‌ی كه له حزبه‌وه پێم ئه‌سپێردرێت و من له‌ژێر چادری سۆسیالیست‌دا كه ئه‌و نوێنه‌ریان بوو له ئێران هه‌موو كاره‌كانم به‌هۆی په‌یوه‌ندی توندی له‌گه‌ڵ ئێران به‌جێده‌هێنا، تاوه‌كو هه‌ندێك لایه‌ن وایان بڵاوكردبۆوه كه پیاوی ئێرانه بۆیه رۆژێك لێم‌پرسی كه هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه تونده‌ت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌كوێوه سه‌ریهه‌ڵداوه؟ له‌وڵامدا ووتی "هاورێ عادل ئێمه هه‌روه‌ك هه‌موو حزبه كوردستانیه‌كانی كوردستان په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه و په‌یوه‌ندی تاكه‌كه‌سی من له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش شۆڕشی ئێران كاتێك مه‌شقی چه‌كی روسی كڵاشین كۆف و ئاربیجیم به‌لایه‌نگرانی شۆڕش ئه‌كرد كه ئه‌مه‌ش دو‌ای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش بوو به‌هۆی په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه له‌به‌ینی من و خودی خامنه‌ییدا تاكو وه‌ك راوێژكارێكی خۆی له‌زۆر له‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌بوو به شۆڕشی نوێی كوردستانه‌وه پرسی پێئه‌كردم، ئه‌مه پێش په‌یوه‌ندی فه‌رمی حزبه‌كوردستانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی‌دا له‌مه زیاتر نه‌بووه و هیچ رۆژێك له‌سه‌ر حسابی گه‌له‌كه‌م سازشم نه‌كردووه و نه من نه حزبه‌كه‌م كه‌سمان بۆ ئێران نه‌كوشتووه و هه‌میشه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌م ته‌رخانكردووه بۆ خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، په‌ویوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هێزه ئاسایشیه‌كانی ئێران‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی نامه‌ی خامنه‌یی بوو بۆ هه‌موو هێزه‌كانی ئێران بۆ ئاسانكاری له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانماندا وه‌ك نوێنه‌ری پارتی سۆسیالیست" .
خاڵه حاجی و حزبی شوعی له‌هه‌موو ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی كه ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی حزیی شوعی نوسیویانه ناوی جوامێری و خزمه‌تگوزاری خاڵه‌حاجی هاتووه، من وه‌ك نوێنه‌رێكی حزبی شوعی له‌لای خاڵه‌حاجی هه‌روه‌ها پۆستبه‌رێكی مه‌كته‌بی سیاسی له‌به‌ینی تاران و كوردستاندا هه‌ندێك له‌وهاوكاریانه‌ی خاڵه‌حاجی روونئه‌كه‌مه‌وه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و كه‌ڵه‌پیاوه. 1- هه‌موو ئه‌و هاورێیانه‌ی كه له هه‌نده‌رانه‌وه له‌رێگه‌ی ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كوردستان بۆ پێشمه‌رگایه‌تی هه‌روه‌ها هاتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رهه‌موو سه‌ركرده‌كانی حزب بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی و كۆنگره‌ی حزب ته‌نها ئه‌وانه‌ی من گه‌یاندومنه‌ته‌وه كوردستان زیاد له‌سه‌د هاورێ بوون به په‌روه‌نده‌ی خاڵه‌حاجی له‌تارانه‌وه گه‌یاندوو‌منه‌ته‌وه كوردستان. 2- زۆربه‌ی ئازوقه‌ی پێشمه‌رگه‌ی حزب له ئێرانه‌وه ئه‌هێنرا، هه‌رهه‌مووی به‌یارمه‌تی خاڵه‌حاجی گه‌یه‌نراونه‌ته كوردستان . 3- هه‌رچی ئه‌و پێشمه‌رگه نه‌خۆشانه‌ی له‌ئێران چاره‌سه‌ر ده‌كران به په‌روه‌نده‌ی خاڵه‌حاجی ئه‌گه‌یه‌نرایه ئورمیه یان تاران بۆچاره‌سه‌ركردن، هه‌روه‌ها گه‌وڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان. 4- لێره‌دا هه‌روه‌ها ئه‌مه‌وێت باسی ده‌ستپاكی ئه‌م پیاوه‌بكه‌م، رۆژێكی سه‌ختی زستان هاوڕێیه‌كمان به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه چوبوه تاران له گه‌ڕانه‌وه‌یدا جانتایه‌كیان دابویه كه بڕێك پاره‌ی تێدا شاردابووه‌وه، كه ئه‌گاته ئورمیه له‌به‌ر به‌فربارین نه‌یتوانیبوو جانتاكه له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت، نه‌شی زانیبوو كه پاره‌ی تێد اشاراوه‌ته‌وه له ئوتێل حافز به‌جێیئه‌هێڵێت واده‌زانێت هه‌ر ئه‌و جلوبه‌رگه كۆنانه‌یه كه به‌رووكه‌ش دیاربوون، دو‌ای گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوه‌نی ئوتێله‌كه خه‌به‌ر ئه‌دات به‌خاڵه‌حاجی ئه‌ویش ده‌یزانی كه پاره‌ی تێدایه چونكه هاوڕێ مه‌لا ئه‌حمه‌دی بانیخێڵانی باسی ئه‌و جانتایه‌ی كردبوو، خاڵه‌حاجی ئه‌یباته ماڵی خۆی و دیده‌نێت بێئه‌وه‌ی بیكاته‌وه تاكو من له‌كوردستان گه‌ڕامه‌وه و تكای لێكردم كه‌بیكه‌مه‌وه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی من مافی ئه‌وه‌م نه‌بوو هه‌روه‌ها متمانه‌ی زۆرم پێی هه‌بوو جانتاكه‌م وه‌ك خۆی گه‌یانده كوردستان و ده‌ركه‌وت كه ده‌ستی بۆ نه‌براوه. 5- ئێستگه‌یه‌كی رادیۆی حزبی شیوعی تازه گه‌یشتبووه فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌هاباد، خاڵه‌حاجی له فڕۆكه‌خانه ده‌ریكردبوو به ئۆتۆمبێلی خۆی له‌تارانه‌وه گه‌یاندیه شاری ئورمیه و داوتریش هه‌ر به په‌روه‌نده‌ی ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌كی حزب به سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێز ملازم (ابو رائید) گه‌یشته ئه‌وێ، توانی ئێستگه‌كه بگه‌یه‌ننه مه‌كته‌بی سیاسی له لۆلان و به‌سه‌رپه‌رشتی هاوڕێ دكتۆر كازم حه‌بیب له‌چیای قه‌ندیل دامه‌زرا. 6- هاوڕێ عه‌زیز محه‌مه‌د ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌و كاری گه‌یاندنی له نۆكانه‌وه بۆ تاران به‌من سبێردرا دووبه‌دوو له نۆكانه‌وه كه‌وتینه‌ڕێ (له‌نوسینێكی دیكه‌دا به‌درێژی باسی ئه‌و سه‌فه‌ره ده‌نووسم)، كه گه‌یشتینه ئورمیه بردمه ماڵی خاڵه‌حاجی له‌وێ له‌لایه‌ن خاڵه‌حاجی و هه‌ردوو هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌كه‌یه‌وه كه به‌ڕاستی نموونه‌ی ئافره‌تی میواندۆست و میهره‌بان بوون، به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكردین، ئه‌و شه‌وه له‌وێ ماینه‌وه و رۆژی دواتر خاڵه‌حاجی به ئوتومبیلی خۆی ئێمه‌ی گه‌یانده تاران، له‌وێ من بردمه ماڵی هاوڕێیه‌ك و خۆم هاتمه‌وه بۆ ئه‌و ئوتێله‌ی خاڵه‌حاجی لێی دابه‌زیبوو، بۆئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ین به معامه‌له‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی، كه ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ده‌ویست، چونكه وه‌ك رۆژنامه نوس به‌جه‌وازی یه‌مه‌نی باشوره‌وه به‌ناوی خۆیه‌وه داخڵی ئێران بووبوو بۆیه كاتێك وێنه‌كه‌یان پیشانی پیاوه ئیسلامیه‌كانی خۆیاندابوو ئاشكرایانكردبوو كه‌ئه‌مه هه‌مان عه‌زیز محه‌مه‌دی سكرتێری حزبی شیوعی عێراقه خاڵه‌حاجی زوو به‌مه‌ی زانی و هه‌واڵه‌كه‌مان گه‌یانده هاوڕێ عه‌زیز تاكو خۆی بشارێته‌وه، له‌كاتێكدا ئێرانیه‌كان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان من ئه‌م گفتوگۆیه‌م له‌به‌ینی خاڵه‌حاجی و ئاغای محه‌مه‌دی كه به‌رپرسیاری ئاسایش گوێ لێ‌بوو. ئاغای محه‌مه‌دی "خاڵۆ حاجی ئێمه ئه‌زانین كه عه‌زیز محه‌مه‌د تۆ هێناوته بۆ تاران یان ئه‌وه‌تا ته‌سلیممان بكه یان ئه‌وه‌تا به‌ماڵ و منداڵه‌وه له‌ناوت ئه‌به‌ین"، خاڵه‌حاجی له‌وه‌ڵامدا وتی "ئاغی محه‌مه‌دی راسته ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه بێت كه له‌گه‌ڵ خۆم هێناومه، حزب له كوردستانه‌وه ناردویانه و بۆیان نوسیوم كه رۆژنامه‌نوسێكی یه‌مه‌نیه هاتووه بۆكوردستان، منیش گه‌یاندومه‌ته تاران هه‌ربه‌گه‌یشتنی بۆ تاران دابه‌زیوه و سواری تاكسی بووه و رۆشتووه، بۆكوێ چووه نازانم، ئێستا ئێوه چی ئه‌كه‌ن بیكه‌ن"، ئه‌مه له‌كاتێكدا که له‌ڕاستیدا ماڵه‌كه‌ی ده‌زانی چونكه له‌سه‌رداوای هاوڕێ عه‌زیز من خاڵه‌حاجیم برد بۆلای، دو‌ای ئه‌وه هاوڕێ خۆی شارده‌وه تاوه‌كو سه‌رۆكی یه‌مه‌نی باشور (علی سالم البیض) به‌سه‌ردانیچكی فه‌رمی سه‌ردانی ئێرانی كرد و له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌ریكرد. من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت شتێك بڵێم‌و ئێمه عاده‌تێكمان هه‌یه هه‌رشتێك حزب وتی ئێمه وه‌كو ته‌سجیل لێی ئه‌ده‌ینه‌وه و هه‌وڵ ناده‌ین كه مێشكی خۆمان به‌كاربهێنینو له‌كاتێكدا ره‌نگه حزبیش زانیاری هه‌ڵه‌ی پێگه‌یشتبإت، كه‌به‌م هۆیه‌وه زوڵم له‌زۆركه‌س كرا یه‌كێك له‌وانه‌ش شه‌هید خاڵه‌حاجی بوو‌و كه ئه‌م كارانه‌ی باسمكرد به‌ڵگه‌یه بۆ دڵسۆزی ئه‌وو بۆ هێزی پێشمه‌رگه و خاكی كوردستان.
|