مێژووى 8 مارس رۆژى جیهانى ژن
7/3/2010
نوسه‌ر: تانیا
هه‌موو ساڵێک له سه‌رانسه‌رى جیهانه‌وه ژنانى ئازادیخواز و رووناک‌بیر بۆ داکۆکیکردن له مافه‌کانى خۆیان و چه‌سپاندنى مافه یاساییه‌کانیان به دروشمى ( مافمان پێناده‌ن، ده‌بێت خۆمان بیسه‌نین) له‌مه‌راسیم و کۆڕ‌و ته‌نانه‌ت له شه‌قامه‌کاندا به چاکترین شێواز رۆڵى خۆیان ده‌نه‌خشێنن، یه‌کێک له گرنگترین مه‌سه‌له‌کان ئه‌وه‌یه، که هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان ناوه‌ڕۆکى جوڵه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى ژناندا نییه‌و گرنگترین فاکته‌ر لێرانه‌دا هاوهه‌ڵوێست بوونى ژنانه بۆسه‌ندنه‌وه‌ى مافه‌کانى خۆیان. پیویست به‌ئاماژه‌یه که‌هه‌موو جوڵه‌یه‌ک له‌جیهاندا له‌درێژایی پرۆسه‌یه‌کدا دروست ده‌بێت. که‌واته 8ى مارس وه‌کوو هه‌موو ڕۆژمێژووییه‌کانى ترخاونى مێژووی خۆیه. مێژووی سه‌رهه‌ڵدانى ڕوژی جیهانى ژن هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌کانى نێوان سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مه‌و له‌هه‌شتى مارسى ساڵی 1857 ژنانى کرێکارى ئه‌مریکا هه‌ستانه‌وه بۆخه‌بات دژی چه‌ۆساندنه‌وه‌ى چینى کرێکارى ژنى ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا .له‌وسه‌رده‌مه‌دا ژیانى ژنانى ئه‌مریکا به‌ڕاستى زۆرزه‌حمه‌ت بوو وپیویست به‌جوله‌یه‌کى خه‌باتکارانه‌و هه‌ڵوێستێکى ڕاسته‌قینه‌ى ژنانى ئه‌ووڵاته بوو. ژنانى ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌بارودۆخێکى زۆر زه‌حمه‌تدا کاریان ده‌کرد له پێناو مووچه‌یه‌کى زۆرکه‌مدا ئه‌وش خۆى ببوبه‌هۆکارێک که‌ژنانى ئه‌ووڵاته خۆ پیشان دانێکى درێژخایه‌ن ئه‌نجام بده‌ن وله‌نێو شه‌قامه‌کانى ئه‌مریکا ناڕه‌زایه‌تى خۆیان ده‌ربڕن به‌رامبه‌ر به‌مه‌سه‌له‌ى ژنان وکێشه‌ى ئه‌وان هه‌م له‌نێو کارگه ئه‌هلیه‌کاندا وهه‌م له‌نێوکارگه حکومیه‌کاندا . به‌مانایه‌کى ترڕۆژی 8ىمارس 1857 نیشانده‌رى خه‌باتێکى زۆردلێرانه‌ى ژنانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکایه بۆ چه‌سپاندنى مافه‌کانى ژنان وهه‌موو ساڵێک له‌ئه‌مریکادا له‌چاو وڵاتانى تردا زۆرگرنگتر تیشک ده‌خرێته‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ژنان وڕۆڵی کاریگه‌رى ژنانى ئه‌ووڵاته له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ژنان له‌هه‌موو وڵاتانى جیهاندا.له‌ساڵی 1907 ى زایینی‌دا به‌ناکاو جووله‌سیاسیه‌کانى ژنان وه‌کوو کاردانه‌وه‌یه‌ک گه‌ییشته وڵاتانى جیهانه‌وه ورده‌ورده له‌حاڵه‌تى ناوخۆیی ئه‌مریکاوه ببوه حاڵه‌تێکى نێوده‌وڵه‌تى وبه‌مانایه‌کى ترببوه ئه‌مرێکى واقێع له‌ئاستى جیهاندا که‌له‌نێو مێژوودا حسابێکى تایبه‌تى بۆده‌کرێت. لێرانه‌دا پیویسته تیشک بخرێته‌سه‌ر شارى نیۆیۆرکى ئه‌مریکا که‌بۆیه‌که‌مجار له‌وشاره‌دا ، ژنانى ڕووناکبیروخه‌باتکارله‌پێناوباوڕه‌کانى خۆیاندا هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دابۆئه‌وه‌ى که دروشمى ( مافی ده‌نگدان بۆ‌ژن) بگۆرن به‌ئه‌مرێکى واقێع که‌حکومه‌ت وپیاوانى سیاسیکار به‌شێوازێکى ڕه‌سمى دانى پێدا بنن. 2000 ژنى خه‌باتکار له‌ڕۆژى 23 فێبریوارى ساڵی 1909 پێشنیاری ئه‌وه‌یان کرد که‌هه‌موو ساڵێک له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆتایی مانگى فێبریواریدا هه‌موو ساڵێک خۆپیشاندانێکى گشتگیر ئه‌نجام بدرێت له‌لایه‌ن ژنانى ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکاوه. به‌ڵام ڕاستیه‌کى مێژوویی لێرانه‌دا ده‌یسه‌لمێنێت که‌ئه‌م کاردانه‌وانه زۆرخه‌یراترله‌وه‌یه که‌مرۆڤ به‌تایبه‌تى پیاوان بیریان لێ ده‌کرده‌وه چۆنکه ئه‌ومه‌سه‌له‌یه نه‌ته‌نها له‌شارى نیۆیۆرک به‌ڵکو کاریگه‌ریه‌کى ڕاسته‌وخۆى هه‌بوو له‌سه‌ر لادیه‌کانى ئه‌مریکا وژنانى نێولادیه‌کانى ئه‌و ووڵاته له‌دواى ئه‌و هه‌وڵانه که‌له‌شاره‌گه‌وره‌کانى ئه‌مریکادا ئه‌نجام درا هه‌ستیان به‌مافه‌کانى خۆیان ده‌کرد وته‌نانه‌ت هه‌ندێ جاربه‌رامبه‌ربه چه‌وساندنه‌وه‌ى ئافره‌تان له‌لادێه‌کاندا مانیان ده‌گرت ودووپاتیان ده‌کرده‌وه که ماف نادرێت پیویسته ماف بسێندرێته‌وه. له‌ساڵی 1910 دووه‌مین کۆنفرانسی ژنانى سۆسیالیستى که له‌لایه‌ن چه‌ندین ژنى خه‌باتکار وه‌کوو ( کلارا زێتکین) ه‌وه سازدرا بۆئه‌وه‌ى که‌به‌شێوازێکى ڕه‌سمى ڕۆژێکى تایبه‌ت بۆژنان ته‌رخان بکرێت که‌نیشانده‌رى وجودى ژنانى جیهانه . به‌م بۆنه‌وه کلارا له‌نێو مه‌راسیمه‌که‌دا ڕاسته‌وخۆ دووپاتى کرده‌وه وه‌رنه نێوگۆڕه‌پانه‌وه ئه‌ى ژنانى جیهان ، گرنگ نیه له‌چ وڵاتێک‌دا ده‌ژین گرنگ نیه ڕه‌نگى پێستمان چیه گرنگ نیه پۆستمان چیه گرنگ نیه زمانى ئێمه جیاوازه گرنگ نیه تاچ ڕاده‌یه‌ک کێشه‌مان هه‌یه له‌گه‌ل بۆچوونى یه‌کتردا گرنگ ئه‌وه‌یه که ئێمه مافی خۆمان ده‌سه‌لمێنین وگرنگتر ئه‌وه‌یه ئاماده‌ى ئه‌وه‌ین که‌له‌پێناوى ژن‌دا کۆببینه‌وه بۆ چه‌سپاندنى مافه‌کانکمان که به‌دڵنیاییه‌وه نادرێته‌وه به‌ئێمه مه‌گر ئه‌وه‌ى که‌ئاماده‌ى ئه‌وه ببین خه‌بات بکه‌ین له‌پێناویدا.هه‌روه‌ها ژنانى سۆسیالیستى وڵاتى ( نه‌مسا) پێشتر ڕۆژى یه‌که‌مى مانگى ( مه‌ی ) یان پێشنیارکردبوو بۆ ئه‌وه ڕۆژه گرنگ وجیهانیه ،ژنانى ئاڵمان، ڕۆژی 19ى مارسیان هه‌ڵبژارد بۆئه‌و ڕۆژه که سه‌ره‌کی ترین هۆکارى ئه‌وبڕیاره له‌لایه‌ن ژنانى وڵاتى ئاڵمانه‌وه ( خه‌باتى مێژوویی ساڵی 1848 دژی ڕژیمى پاوشایی پرۆس بوو .دووه‌مین کۆنفرانسی ژنانی سۆسیالیست ببوه هۆى ئه‌وه‌ى که‌بڕیارى ئه‌وه ده‌ربچێت که مه‌راسمى ڕۆژی ژن بخرێته 19ىمارسی ساڵی 1911 ى زایینى. به‌ڵام بڕیارى 100% بۆ ڕۆژێکى ڕه‌سمى به‌ناو ( ڕۆژی جیهانى ژن) دواخرا. له‌ڕۆژی 19ى مارسی ساڵی 1911 ، شه‌قامه‌کانى وڵاتى ئا‌ڵمانیا ،نه‌مسا، سویسراودانیمارک به‌مارشی به‌هێزى ژنان که‌وتنه له‌رزه. ژماره‌ى ژنانى داواکار بۆچه‌سپاندنى مافه‌کانیان له‌و ڕۆژه له‌وڵاتى نه‌مسادا ، به سی هه‌زار( 30000) ژن مه‌زنده ده‌کرێت.ڕۆژی جیهانى ژن هێزه سته‌مکاره‌کانى نه‌مساى تووشی شۆک کرد. هێزه‌کانى پۆلیس له‌و ووڵاته‌دا هێرشیان برده‌سه‌ر ژنانى خه‌باتکارى نه‌مساوى و هه‌ندێ له‌ژنان له‌و بارودۆخه‌دا یان گیانى خۆیان له‌ده‌ستدا یان بریندارکران. ژماره‌یه‌کى زۆریش له‌وژنه‌خه‌باتکارانه که‌وتنه زیندان که‌ئه‌وه‌ش خۆى یه‌که‌م قۆناغ بوو بۆئه‌وه‌ى که ژنان بیرله‌دانانى مافی ئافره‌تانى زیندانى بکه‌نه‌وه . هه‌رله‌و ڕۆژه‌دا ژنێکى ڕووناکبیروخه‌باتکاری نه‌مساوى له‌نێو زینداندا جه‌ختى له‌سه‌رئه‌وه کرده‌وه : ئێمه خه‌باتێکى جیهانى ودرێژخایه‌ن مان ده‌بێت وبه‌دڵنیاییه‌وه پیاوان وحکومه‌تیش دژمان ده‌وه‌ستنه‌وه پیویسته هه‌رلێره‌وه کاربکه‌ین بۆ دانانى ماف بۆژنانى خه‌باتکار که‌ده‌که‌ونه زیندان به هۆى ئامانجه گه‌وره‌کانیانه‌وه ( ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆش له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌ندێ ڕێکخراوى تایبه‌ت به‌ژنان به‌س کارده‌که‌ن بۆ کێشه‌ى ژنان له‌نێو زیندانه‌کاندا ئه‌ویش به‌یارمه‌تى ڕێکراوه جیهانیه‌کانى ووڵاتانى ئۆروپا وه‌کوو ئاڵمانیه‌وه ) .له‌دواى ئه‌وهه‌موو ڕووداوه گرنگانه له‌ساڵی 1913 سکرتاریه‌تى نێوه‌ده‌وڵه‌تى ژنان ( یه‌کێک له‌ناوه‌نده کانى ئه‌نته‌رناسیۆناڵى سۆسیالیستى دووه‌م) به‌شێوازێکى فه‌رمى ڕۆژی 8ى مارسی هه‌ڵبژارد وه‌کوو ڕۆژی جیهانى ژن بۆ ڕێزنان له کاره‌گه‌وره‌کانى ژنانى کرێکارى ئه‌مریکا که‌له‌هه‌مان ساڵدا ،ژنانى تێکۆشه‌روخه‌باتکارى وو‌ڵاتى ڕوسیا وهه‌روه‌ها ووڵاتانى تر‌ى ئۆروپا مانگرتنێکى به‌رفراوانیان کرد بۆ سه‌لماندنى هاوهه‌ڵوێست بوونى ژنانى جیهان وگرنگ بوونى ئامانجى ئه‌وان وله‌نێو خۆپیشاندانه‌که‌دا له‌شارى مۆسکۆ پایته‌ختى وو‌ڵاتى ڕووسیا ژنانى خه‌باتکار هاوده‌نگ وهاووهه‌ڵوێست دووپاتیان کرده‌وه ئێمه ئاماده‌یى ئه‌وه‌ین که‌له‌پێناوى مافه‌کانماندا قوربانى بده‌ین بریندار ببین بکه‌وینه زیندان له‌برسا بمرین به‌ڵام مافه‌کانى خۆمان بچه‌سپێنین یان مردن یان سه‌رکه‌وتن . ورده‌ورده ئه‌م جووڵه گشتگیره ته‌نانه‌ت کاریگه‌رى کرد له‌سه‌ر وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵات وناوچه‌که‌ش وڕۆژبه‌ڕۆژبه‌رفراوانترده‌بێته‌وه. تا ئه‌و ڕاده‌یه که‌مێژووناسانى ئه‌مریکا له‌وباوڕه‌دان خه‌باتى ژنانى کرێکارى ئه‌مریکا وڕێپێوانه مه‌زنه‌که‌ى ژنانى ئه‌مریکى له‌شاری نیۆیۆرک ببوه هۆى دروست بوونى ده‌یان وسه‌دان رێکخراوى تایبه‌ت به‌ژنان که ته‌نانه‌ت واى له‌پێوان کردووه له‌ژنان ده‌رس فێر ببن وبۆ داکۆکى له‌هه‌ندێ له‌مافه‌کانى خۆیان بیر له‌ڕێکخراوێکى ڕه‌سمى بکه‌نه‌وه.
|