له‌ماده‌ی 140 ته‌نها کاکه ره‌ش و به‌س؟
11/7/2010
نوسه‌ر: ئاشتی گه‌رمیانی- هه‌ولێر
له‌که‌رکووك ... ته‌نها کاکه ره‌ش بۆی هه‌یه ئیمزا بکات؟ پاڕێزگای که‌رکووك یه‌کێکه له‌و پارێزگایانه‌ی که مشت و مری تایبه‌تی له‌سه‌ره له لایه‌ن کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و تورکیا‌و ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو ئیران و سوریا‌و سعودیه و مکۆمه‌ڵه ده‌وڵه‌تێکی تر که وه‌کو سێبه‌ر به‌ده‌رده‌که‌وێت ، ئیمه‌ی کوردیش به که‌ره‌سته ساده‌کانمان تا ئیستا به‌ربه‌ره‌کانی ئه‌و هه‌موو زل هێزانه‌مان کردوه بۆ پاراستنی شه‌رفی کوردی وه ناوچه کوردیه‌کان که کوردستنانین که ئه‌سڵ و فه‌سڵدا. ته‌نانه‌ت گه‌رانه‌وه بۆ مێژووش هه‌ر کورد خاوه‌ن دیکومێنت و نه‌خشه‌ی شاره‌که‌یه، به‌لام له‌به‌ر بێ ده‌سه‌لاتی کورد که بۆی نه‌ره‌خساوه هه‌رده‌م ده‌سه‌لاتی به‌غدا پێ شێلی مافه‌کانی کوردی کردوه وه کورد له‌و شاره‌دا ئاواره‌و سه‌رگه‌ردان بووه به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌غدادا. دوای بریاره‌کانی مه‌جلسی حوکم و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی عێراق و رێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان کورد‌و شیعه بریار گه‌یشته ماده‌ی 140 بۆ هه‌موو عێراق به‌تایبه‌تی ناوچه دابراوه‌کان زۆر له‌و هاولاتیانه سوود مه‌ند بوون له گه‌رانه‌وه‌و وه‌رگرتنی هاوکاری ماده‌ی 140 به‌تایبه‌تی له خوارووی عێراق وه که‌رکووك، بۆئه‌و مه‌به‌سته ته‌نها که‌رکووکه هاولاتی ده‌ست و پێ ی به‌ستراوه به‌تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ شارێکی تر له‌سه‌ر هۆی ماده‌ی 140 ، که‌م که‌س هه‌یه بتوانێت فه‌رمانی کاری بگوازێته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان یان بۆ شارێکی تر ، که‌رکووك ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه ئیدی بۆی نی یه تا مردن ده‌ربچێت ، واته شارێکی ئاره‌زوو مه‌ندانه نی یه وه تاکی کورد یان عێراقی سه‌ربه‌ست نی یه له ده‌ست نیشان کردنی ژیانی وه‌کو کارمه‌ندو فه‌رمانبه‌ر، له‌کاتێکدا که ته‌نها کاکه‌ره‌ش بۆی هه‌یه ئیزا له‌سه‌ر نامه‌یه‌ك یان داوایه‌ك بکات ، ئه‌گه‌ر ته‌نها پرسیارێکیش بێت بزانین فلان کوردی فلان مه‌شموله به ماده140 که‌س بۆی نی یه وه‌لامی بداته‌وه ته‌نانه‌ت سکرتێری کاکه ره‌شیش بۆیه نی یه وه‌لامی ئه‌و خه‌ڵکه بداته‌وه که هاتوون بۆ کاروو باری تایبه‌تی خۆیان، ئه‌مه قه‌یرانی رۆتین و گه‌نده‌ڵی ئیداری یه ده‌بێت چاوه‌روان بیت هه‌تا جه‌نابی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ که‌رکووکی ماده‌ی 140 ، گه‌وره‌ترین کاره‌سات له‌که‌رکووکدا واسیده‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان وه بۆ زل حزبی یه‌کان . ئیمه له جیهاندا کورد داوای به موه‌سه‌سات بوون و ده‌سه‌لاتی دیموکراسی ده‌کات که‌چی له که‌رکووك خۆمان حزبایه‌تی فه‌رز ده‌که‌ین به‌سه‌ر حکومه‌تدا وه خاوه‌ن بریاریش ین ؟ من ماوه‌ی 6 مانگ له نزیکه‌وه له که‌رکووك چاودێری کاری ئه‌م هاورێ یانه‌م ده‌کرد ، به‌داخه‌وه خه‌بات گێری تایبه‌رتین ، خه‌باته‌ی ئه‌وان زۆر جیاوزه له‌خه‌باتی که‌سانێکی تر ، ئه‌مان زێرینن ، باوه‌ریان ته‌نها به‌کاری خۆیان هه‌یه بۆ یه ته‌نها مه‌کته‌بی ئه‌م که‌سانه بریاره‌کانیان تایبه‌تمه‌ندێتی تیادایه، له‌خه‌ڵك وه‌ستاندن گه‌رانه‌وه‌یان ، له‌که‌رکووك ،، زۆر ده‌سه‌لاتی تایبه‌تی تیادایه ، وه‌کاره‌کانیان هه‌ر ده‌روات ، کورد له‌سه‌ره‌وه متوافقن بۆ نێوده‌ولاتی یه‌کان ، به‌لام له ناوه‌وه رازمه‌ند نین. مه‌کته‌بی کاکه ره‌ش ئه‌گه‌ر جه‌نابی لێره نی یه ، سکتێره‌که‌ی ده‌ڵێت من سه‌لاحیه‌تی ئیمزام نی یه ته‌نها بۆ پرسیارێك ، ئیدی بۆ ناچنه‌وه بۆ ماڵی خۆیان و بۆچی له پارێزگا ده‌وام ده‌که‌ن. ماده‌ی 140 پاره‌یه نه‌ك بریار؟ ئیستیفاده‌یه نه‌ك پاك کردنه‌وه‌ی ئاسه‌وار، ئه‌وه‌نده‌ی پاره دابه‌ش ده‌کرێت ئاسه‌واری ماده‌ی 140 جێ به‌جێ ناکرێت،من پێم وایه ده‌بێت مه‌کته‌بی ماده‌ی 140 پێداچوونه‌وه‌ی هه‌بێت.
|