کێ له سیناریۆى ئه‌م گه‌مه سیاسیه‌ى عێراق به‌رپرسیاره ؟
25/7/2010
نوسه‌ر: ڕێبین حه‌سه‌ن
زیاتر له چوار مانگه عێراق به‌ده‌ست قه‌یرانى پێکنه‌هێنانى حکومه‌ته‌وه ده‌ناڵێنێت و ڕۆژانه‌ش لێره و له‌وێ وهه‌ر جاره و به پاساوێک پرسى دواکه‌وتنى پێکهێنانى حکومه‌تى داهاتوو شیکردنه‌وه‌ى جیاوازى بۆ ده‌کرێت، سه‌یره له کاتێکدا به‌هۆى بوونى چه‌ندین فاکته‌رى جیاوازه‌وه ده‌بوایه خودى هه‌ردوو لیسته‌که‌ى عه‌للاوى و مالکى هه‌ر زوو درکیان به مه‌ترسیه‌کانى پێکنه‌هێنانى حکومه‌ت بکردایه و به‌وپه‌ڕى هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تى نیشتمانى و به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیانى عێراق، کاریان بۆ خستنه لاوه‌ى ناکۆکیه تایبه‌تى و که‌سیه‌کانیان بکردایه و چیتر دانیشتوانى عێراقیان تووشى دۆخێکى ناجێگیرى ده‌روونى نه‌کردایه، ڕۆژێک مالکى و عه‌للاوى وه‌ڵامى سه‌ردانى یه‌کتر ده‌ده‌نه‌وه و زۆر به سانایی دڵنیایی پێکهێنانى حکومه‌ت له ڕێگه‌ى میدیاکانه‌وه ده‌ده‌نه هاوڵاتیان، که‌چى له دواى دانیشتن و گفتوگۆکانیان باس له ڕێکنه‌که‌وتن ده‌که‌ن ! ڕۆژێک به‌هۆى دابینه‌کردنى ساده‌ترین خزمه‌تگوزارى و مافى هاوڵاتیبوون، دانیشتوانى ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشور ڕێپێوان ساز ده‌ده‌ن و داواى دابینکردنى کاره‌با ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا هه‌ردوو سه‌رکرده له‌خه‌مى به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیراندا گوێ ناده‌ن به‌وه‌ى که به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌کانى گه‌رما بۆ سه‌روو 50 پله‌ى سه‌دى هه‌ڕه‌شه له هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچانه ده‌کات و دوور نییه به‌هۆى گه‌رماوه ڕووداوێکى سروشتى به‌رۆکى عێراقیه‌کان نه‌گرێته‌وه ! جارێکى تر جۆزێف بایدنى جێگرى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا سه‌ڕه‌ڕاى نزیکبونه‌وه‌ى ده‌ستکردن به‌کشانه‌وه‌ى به‌شێکى هێزه‌کانى وڵاته‌که‌ى، به‌په‌رۆشه‌وه وه‌ک جاره‌کانى تر دێته‌وه به‌غدا و له‌نزیکه‌وه داوا له سه‌رکرده عێراقیه‌کان و به تایبه‌تیش مالکى و عه‌للاوى ده‌کات که چیتر واز له‌و ناکۆکى و ململانێیانه بێنن که له دواى ئاشکراکردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ى 7/3وه گۆڕه‌پانى سیاسى وڵاتیان تووشى تێکترازاندن و هه‌ڵپه هه‌ڵپى به‌رژه‌وه‌ندى مه‌زهه‌بى و که‌سى کردووه، به‌ڵام وا دیار بوو که ئه‌مجاره بایدن درکى به‌و ڕاستیه نه‌کردبوو که هه‌ردوو سه‌رکرده به‌په‌رۆشه‌وه ئاینده‌ى لیسته‌که‌یان و وڵاتانى دراوسێ له وه‌رگرتن و به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیراندا ده‌بیننه‌وه و باکیان نییه له‌وه‌ى که ئاخۆ چى له‌و ئاڵۆزى و په‌شێویه سیاسیه‌دا سه‌وز ده‌بێت، ڕۆژێک ده‌نگۆى نزیک بونه‌وه‌ى هه‌ردوو لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا و ئه‌لعێراقیه له‌لایه‌ک و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى نێوان لیسته‌که‌ى عه‌مار ئه‌لحه‌کیم و لیسته‌که‌ى نورى مالکى ده‌روونى تاکى عێراقى له باکوره‌وه بۆ باشور تووشى شادمانى و دڵگرانى ده‌کات، شاده‌مانى به‌و مانایه‌ى که چیتر له‌ڕێگه‌ى نزیکبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو ڕکابه‌رى سه‌رسه‌خت ( مالکى و عه‌للاوى ) وڵات له بۆشیاییه یاسایی و ده‌ستووریه‌کان ڕزگارى ده‌بێت و بێنه و به‌رده‌ى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران باوى نامێنێت و هه‌ردوولایان ئامانجى ئاینده‌ی ستراتیژى عێراق ده‌خه‌نه سه‌رووى هه‌موو ئامانجه لاوه‌کیه‌کانه‌وه ، دڵگرانیه‌که‌ش به‌و مانایه دێت که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى نێوان هه‌ردوو لیسته شیعه مه‌زهه‌به‌که، واته مالکى و عه‌مار حه‌کیم داهاتوویه‌کى پڕ له تراژیدیا و ململانێى مه‌زهه‌بى به داوى خۆیدا ده‌هێنێت و له‌مه‌شدا جارێکى تر عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانى خاڵى سفرى دواى که‌وتنى په‌یکه‌رى سه‌دام حسێن. که‌واته حه‌قى هه‌موو تاکێکى عێراقه بپرسێت کێ له‌و هه‌موو گه‌مه سیاسیه به‌رپرسیاره که هه‌ر ڕۆژه و له ژێر تارمایی سیناریۆکه‌دا گوێڕادیرى عێراقیه‌کان بۆلاى خۆى ڕاده‌کێشێت .
|