ناوی
کتێب: ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك - به‌رگی چواره‌م...نوێ.
ناوی نوسه‌ر: محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود.
به‌رگی چواره‌می کتێبی "ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك" یاداشتی به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، که‌وته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی... کتێبی "ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك" باسی (20) ساڵ له خه‌بات و ڕووداوه‌کانی شۆڕشی گه‌لی کوردستان ده‌کات و بابه‌ته‌کانی به‌گی چواره‌م تایبه‌تن به ڕووداو‌و کاره‌ساته‌کانی ساڵانی 1992 بۆ 1996 و ده‌یان وێنه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنی له‌خۆگرتووه که بۆ یه‌که‌م جاره ئاشکراده‌کرێن. به‌رگی چواره‌می ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك، جگه له ده‌ستپێک و پێشه‌کییه‌ک، چه‌ند ناونیشانێکی له‌خۆگرتووه، له‌وانه:
- سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێ - ساڵی 1992و ڕووداوه‌کانی - خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردن و سه‌ره‌تای یه‌کگرتن - ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی - ئاماده‌کاری بۆ یه‌کگرتن و قه‌یرانی ناوخۆی حزب - کۆبوونه‌وه‌ی هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی عێراقی له کوردستان و کێشه‌ی pkk - ساڵی 1993و ڕووداوه‌کانی - ئیعلانکردن و ڕێکخستنه‌وه‌ی حزبی سۆسیالیست پاش یه‌کگرتنی له‌گه‌ڵ پارتی دا - چه‌ک کردنی لیوای (24)و هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێم - ساڵی 1994و ڕووداوه‌کانی - خۆئاماده‌کردن بۆ کۆنگره‌ی (2)ی ڕێکخستنه‌وه‌ی حزبی سۆسیالیست - ساڵی 1995و ڕووداوه‌کانی - نه‌فیر عام له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه - ساڵی 1996و ڕووداوه‌کانی - یادی یۆبیلی زێڕینی پارتی و مه‌ترسیه‌کانی یه‌کێتی - 31ی ئاب و ڕووداوه‌کانی دوای خۆی - هاوپه‌یمانێتی بۆچی و له‌کێ پێکهاتبوو؟
چه‌ندین بابه‌ت و ڕووداوی گرنگی نێوان ساڵانی 1992 بۆ 1996 که بۆ یه‌که‌مین جاره به به‌ڵگه‌نامه‌وه‌و وه‌ک خۆی بڵاوده‌کرێنه‌وه.
به‌رگی چواره‌می کتێبی "ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك" ئێستا له‌کتێبخانه‌کاندایه...
|
|
* دوای شه‌ش مانگ له هه‌ڵبژاردن، ئایا گه‌شبینیت به‌رامبه‌ر به پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق؟
|
|
|