لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکان: هێرشکەرانی کەرکوک و خورماتوو سزای یاسایی دەدرێن

12.11.2025
جەماوەر نیوز

لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: هێرشکەرانی ڕووداوەکانی کەرکوک و خورماتوو دەستگیرکراون و بەپێ یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

پاش کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن بۆ شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا لەبارەی پرسەکانی پەیوەست بە کاری لیژنەکەیان لە ماوەی پڕۆسەکەدا،

لیژنە ئەمنییەکە لەبارەی ڕووداوەکەی کەرکوک کە کوژرانی دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و برینداربوونی دوو کەسی سڤیلی لێکەوتەوە ڕایگەیاند: تەواوی هێرشکەر و تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، بە دڵنیاییەوە سزای یاسایی دەدرێن.

لەبارەی ڕوداووکانی خورماتوش لە ڕۆژی هەڵبژارندا لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا لێپرسینەوە لەگەڵ تەواوی ئەو کەسانەدا کراوە کە دەستیان هەبووە لە گرژییەکانی ڕۆژی هەڵبژاردن، ئەو کەسانە سەر بە هێزە ئەمنییەکان بووبن یاخود هاووڵاتیی ئاسایی، سەرجەمیشیان بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

پێرێ شەو چەند بە چەند کاتژمێرێک بەر لە هەڵبژاردن، لە کەرکوک شەڕەتەقە لەنێوان کورد و تورکمان دروستبوو، لە ئەنجامدا دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژران و دو هاووڵاتیی سڤیلیش برینداربوون،
لەلایەکی دیکەوە دوێنێ لە میانی بەڕێوەچونی هەڵبژادرندان، لە سنوری خورماتوو چەند هێرشکارییەک بەرامبەر کوردانی ناوچەکە ئەنجامدران، دیارترینیان هێرشکردنە سەر گەنجێکبوو بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە...


بابەتی هاوشێوە