سەرەتایی ساڵی ئایندە ڤیستیڤاڵی كورتە فیلمی سلێمانی بەرێوەدەچێت

13.11.2025
جەماوەر نیوز
موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵدەدەین لە مانگی چواری ساڵی ئایندە، بە دروشمی "بەباڵیۆزكردنی فیلم‌"، فێستیڤاڵی كورتەفیلمی سلێمانی ئەنجامبدەین.
باسی لەوەشكرد، هەوڵدەدەن ئەو بۆشاییەی لەو بوارەدا دروستبووە، لە رێگەی ئەو فێستیڤاڵەوە بتوانین پڕیبكەینەوە، هەروەها هاندانێكیش بێت بۆ سینەماكاران تاوەكو بتوانن كاری نوێ دروستبكەن.
لەبارەی چۆنیەتیی بەشداربوون لە فێستیڤاڵەكە ئاماژەی بەوەكرد، لە ئەمڕۆوە سینەماكاران دەتوانن فیلمەكانیان بنێرن و مەرجی سەرەكیی بریتییە لەوەی ناوەڕۆك و چیرۆكی فیلمەكە كوردی بێت.

بابەتی هاوشێوە