لە رووداوێکی هاتـ.ـوچۆدا لە سلێمانی چوار کەس بریـ.ـنداربوون

13.11.2025
جەماوەر نیوز
لەسەر شەقامی 60 مەتریی سلێمانی و لەبەردەم گوندی ئەڵمانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسی پێکیاندادا.
بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەس برینداربوون کە دۆخی تەندروستیی دووانیان ناجێگیرە.
هۆکاری رووداوەکە بۆ خێرایی دەگەڕێتەوە کە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ئیستۆپی تێدا نەماوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان زیانی ماددیی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووە و لەسەر شەقامەکەش ئاستەنگیی دروستبووە.

بابەتی هاوشێوە