دەستەی دادوەری تانەکانی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەکلایی کردەوە

07.12.2025
جەماوەر نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان کۆتایی بە پرۆسەی چاوخشاندنەوە بە تانەکاندا هێناوە و سەرجەمیانی یەکلایی کردۆتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دەستەی دادوەری تەواوی ئەو تانانەی یەکلایی کردۆتەوە کە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تۆمار کرابوون.
دوای ئەم هەنگاوەش، چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا ئەنجامە کۆتاییەکان رەوانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بکرێن، تاوەکو بە رەسمی پەسەند بکرێن.

بابەتی هاوشێوە