هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌باره‌ی تابلۆی ژماره‌ 1988 ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

29.07.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای ھەڵەبجە بڵاویكرده‌وه‌ كە تابلۆی ژمارە 1988 نافرۆشن.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەڵەبجە لە ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ به‌نووسراوی فه‌رمی داوامان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه‌، ژماره‌ 1988ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌درێت به‌ هیچ شۆفێرێك و لە لیستی خشتەی ژمارە نایابەکان و زیادکردنەکە لاببرێت، لەبەرئەوەی ئەو بەروارە رۆژێکی شووم و تاڵە بەنیسبەت خەڵکی هەڵەبجەوە وەک ژمارەیەکی ئاسایی لەناو هەموو ژمارەکانی تردا بفرۆشرێــت. بەسوپاسەوە پێشنیارەکەمان قبوڵکــراو رەزامەند بوون.

زۆرترین خوێندراو