ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
دیار ئاواره
مه‌سرور ناجى ئهلجبورى سه‌رۆک هۆزى ئه‌لجبور له‌که‌رکوک له دیمانه‌یه‌کى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رنیوز باس له‌سه‌ر خراپى بارودۆخى که‌رکوک وحکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وچه‌ند پرسێکى دیکه ده‌کات.
بۆچونتان له سه‌ر حکومه‌ته نوێیه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى چییه؟
مه‌سرور ئهلجبورى: مه‌سرور بارزانى که‌سێکى بهتواناوشارهزاو کارامه‌یه،ئه‌و پێش ئه‌وه‌ى ببێت به سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رپرسى لایه‌نى ئه‌منى هه‌رێم بو که‌توانى هه‌رێى کوردستان له هه‌موو مه‌ترسییه‌کان بپارێزێت وژیانێکى خۆش وباش بۆ هاوڵاتیان فه‌راهام بکات ، وه‌ک چۆن له کاره‌که‌ى پیشودا سه‌رکه‌توو بو دڵنیاشم زیاتر له کاره نوێیه‌که‌ى سه‌رکه‌وتوتر ده‌بێت ،حکومهتهکهشى به حکومه‌تى خۆمانى ده‌زانین وهه‌رچیش به ئێمه بکرێت درێغی ناکه‌ین وهاوکار وپشتیوانیشى ده‌بین.
چۆن ده‌ڕواننه بارودۆخى ئێستاى که‌رکوک؟
مه‌سرور ئهلجبورى: که‌رکوک شارێکى داگیرکراوه وبه‌که‌ڵک ژیان نایه‌ت ،شارَکه له ئێٍتادا ڕۆژانه جۆره‌ها تاوانى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت وله ژێر ده‌سه‌ڵات وکۆنترۆڵى هێزه ئه‌منییه‌کاندا نه‌ماوه ،پێش 16ى ئوکتۆبه‌ر که‌رکوک شارێکى بو ئێستا شارێکى دیکه‌یه ،هه‌تاکو دۆخه‌که نه‌گه‌ڕێته‌وه پێش 16ى ئوکتۆبه‌ر ئارامى وخۆشگوزه‌رانى تێدا سه‌قامگیر نابێت وڕۆ ژله دواى ڕۆژیش ڕوو له خراپیبوون وئاڵۆزى وکاولکارى ده‌کات.
له‌گه‌ڵ ئه‌نجامى پرۆسه‌ى ته‌عریب دان له که‌رکوک؟
مه‌سرور ئهلجبورى: که‌رکوک ده‌بێت به ته‌نها بۆ دانیشتوانه ڕه‌سه‌نه‌که‌ى بێت نه‌ک بۆ که‌سانێک که هیچ په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه نییه وبێن له ناویدا دانیشن ونیشتهجێى بن، پرۆسه‌ى ته‌عریب که له دواى 16ى ئوکتۆبه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت دیارده‌یه‌کى مه‌ترسیداره وهه‌ڵه‌یه که دژ به شاره‌که‌و دانیشتوانه‌که‌ى ئه‌نجام ده‌درێت وده‌بێت ڕێگرى لێبکرێت چونکه ئه‌م هه‌نگاوه ئهکامى خراپی لێده‌که‌وێته‌وه وده‌بێت ئه‌وه‌ى به تایبه‌ت له دواى 16ى ئوکتۆبه‌ره‌وه هاتۆته که‌رکوک به زوترین کات بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زێدى خۆى وماڵى که‌س به که‌س حه‌ڵاڵ نییه.
مامه‌ڵه‌کردنى حکومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ که‌رکوک چۆنه؟
مه‌سرور ئهلجبورى: حکومه‌تى عێراق زۆر به خراپی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌رکوک وکهرکوکییهکان ده‌کات، ئاور له شاره‌که ناداته‌وه وهاوکارى پێشکه‌ش ناکات،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌رکوک بووه‌ته سهربازگهودڵنیاشم هه‌روا نامێنێت وئه‌م داگیرکردن وبه سه‌رباز کردنه‌ش کاتییه وهه‌موو شتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه پێش 16ى ئوکتۆبه‌ر وده‌بێته ئه‌و شاره‌ى که به ئازادانه تێدا ئاڵاى کوردستانى تێدا بشه‌کێته‌وه.
جموجۆڵى داعش له سنورى که‌رکوک له چ ئاستێکدایه؟
مه‌سرور ئهلجبورى: جم وجوڵى داعش له سنورى که‌رکوک، به تایبه‌ت له ده‌وروبه‌رى شارۆچکه‌ى حه‌ویجه زیادى کردووه ومهترسیشى بۆ سه‌ر ناوچه‌که دروست کردووه ئه‌ویش به هۆى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى که له دواى 16ى ئوکتۆبه‌ر ونه‌مانى هێزى پێشمه‌رگه‌وه‌یه ،ڕۆژانه کارى تیرۆریستى ئه‌نجامده‌ده‌ن وبونه‌ته مایه‌ى ترس ودڵهڕاوکێى بۆ که‌رکوک وده‌وروبه‌رى،مه‌گه‌ر هێزى پێشمه‌رگه ڕێگریان لێى بکات وله جوڵه‌یان بخات ،ئه‌گینا ئه‌و هێزانه‌ى که له ئێستادا له ناوچه‌که‌دا هه‌ن تواناى شهڕوڕووبهڕوویان که‌مه‌و هیچیان پێناکرێت.
ڕاتان له سه‌ر راکان جبورى پارێزگاره سهپێندراوهکهى که‌رکوک چییه؟
مه‌سرور ئهلجبورى: نه‌ک لێره، له زۆر شوێن وجێگاش وتوومه ڕاکان جبورى نوێنه‌رایه‌تى هۆزى جبورى ناکات وئه‌و که‌سێکه که‌رکوک خستۆته ناو قه‌یرانى سیاسى وئه‌منى وداراییه‌وه،ئه‌و چى به که‌رکوک وکهرکوکییهکان پێشکه‌ش کردووه ،ئێمه وه‌ک هۆزى جبور ده‌ڵێن ده‌بێت به زوترین کات بارودۆخى که‌رکوک ئاسایى بکرێته‌وه وکهسێکى وه‌کو پارێزگار بۆ دابنرێت که شاره‌زایى هه‌بێت له هه‌موو بواره‌کاندا وخه‌مى نه‌خوات ،باشتر وایه هه‌وڵ بدرێت پارێزگارێکى بۆ دابنرێت که بتوانێت خزمه‌تى شاره‌که بکات وبارودۆخهکهى ئاسایى بکاته‌وه‌و ڕێگرى له دیاره ناشرینه‌کان بکات نه‌ک که‌رکوک بخاته نێو کێژاوهى قه‌یرانه‌وه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052