ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سه‌رکۆمارى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "چووینه عه‌فرین، جه‌رابلوس و ئه‌لباب. ئێستاش ده‌چینه رۆژهه‌ڵاتى فورات. ئێمه ئه‌مه‌مان به رووسیا و ئه‌مریکا راگه‌یاندووه".
سه‌رکۆمارى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانى رێوڕه‌سمى کردنه‌وه‌ى هاوبه‌شى نه‌خۆشخانه‌ى بورسا و رێگاى نێوان ئیستانبوڵ-بورسا، وتارێکى پێشکه‌ش کرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌و رێگایه‌ى کاتێک وه‌رمانگرت درێژییه‌که‌ى شه‌ش هه‌زار و 100 کیلۆمه‌تر بوو به‌شێوه‌یه‌کى پچێ پچڕ، ئه‌مڕۆ گه‌یاندوومانه‌ته 26 هه‌زار و 764 کیلۆمه‌تر."
سه‌رکۆمارى تورکیا له‌باره‌ى ئابوورى تورکیاوه وتی: "بانگهێشتى هه‌موو هاووڵاتییانم ده‌که‌م. پێویسته هه‌مووان ئیدى گوێ به‌و قسه و قسه‌ڵۆکانه نه‌ده‌ن که له دژى ئابووریمان ده‌گوترێت و خه‌ریکى کارى خۆیان بن".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها باسى له ئۆپه‌راسیۆنى رۆژهه‌ڵاتى فوراتیش کرد و وتی: "چووینه عه‌فرین، جه‌رابلوس و ئه‌لباب. ئێستاش ده‌چینه رۆژهه‌ڵاتى فورات. ئێمه ئه‌مه‌مان به رووسیا و ئه‌مریکا راگه‌یاندووه".
ئانادۆڵ
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052