شەپۆلى گەرما تا هەفتەى داهاتوو بەردەوام دەبێت

11.08.2019
جەماوەر نیوز
دەستەى كەشناسی عێراق رایگه‌یاند شەپۆلی گەرما تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لە وڵاتەكە بەردەوام دەبێت.
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند،شەپۆلێکی گەرما رووى لە عێراق کردوەو کاریگەرییەکەشى تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
رونیشیکردوەتەوە پلەکانى گەرما لە هەریەکە لە شارەکانى بەغداد و سەڵاحەدین و ئەنبار و كەربەلا دەگاتە ٤٥ پلەی سەدی،لە پارێزگاكانی موسڵ و دیالە و واست و كەركوكیش ٤٤ پلەی سەدی دەبێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە،  لە دهۆك و سلێمانی و هەولێر پلەكانی گەرما لەنێوان ٤٠ بۆ ٤٣ پلەی سەدیدا دەبن

زۆرترین خوێندراو