سبه‌ی له‌ هه‌رێم ئه‌گه‌ری بارینی باران هه‌یه‌

13.08.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش وهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە 13ى ئاب ئاسمان له‌ نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ورده‌بێت و بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای هەولێر 46 پلە و لە پارێزگای سلێمانی 43 پلە و لە پارێزگای دهۆك 45 پلەو لە پارێزگای كەركوكیش 51 پلە دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هه‌رێم، سبەی چوار شەممە 14ی ئاب ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پاشان له‌ شه‌ودا ده‌گوڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ورو  بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای هەولێر 46 پلە و لە پارێزگای سلێمانی 43 پلەو لە پارێزگای دهۆك 44 پلەو لە پارێزگای كەركوك 50 پلە دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، سبەینێ لە ناوچە شاخاویی و سنوورییەكانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران هه‌یه‌.

زۆرترین خوێندراو