به‌ڤیدیۆ... له‌ كینیا ڕێگری له‌ به‌رپه‌له‌ماتارێكی ئافره‌ت كرا به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان بكات

13.08.2019
جەماوەر نیوز
له‌ وڵاتی كینیا پەرلەمانتارێکی ئافره‌ت لە هۆڵی پەرلەمان پاش ئەوەی منداڵە ساواکەی لەگەڵ خۆی بردبووه‌ نێو هۆڵی په‌رله‌مان كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئافره‌ت هۆڵی په‌رله‌مانیان به‌جیهێشت.
ده‌وترێت وه‌ك ناڕه‌زایه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئافره‌ته‌ منداڵه‌كه‌ی خۆی هێنایه‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داموده‌زگاكاندا شوێنێكی تایبه‌ت دابینبكرێت بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ دایكیان فه‌رمانبه‌ره‌.
لایه‌یه‌كی تره‌وه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕووو به‌پێی یاسا دیاریكراوه‌ چونه‌ ژووره‌وه‌ی منداڵ و بێگانه‌ بۆ په‌رله‌مانی كینیا قه‌ده‌غه‌یه‌.
no