حكومه‌ت ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی پشوی چه‌ژنی قوربان ده‌دات

13.08.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ڕێگه‌ی وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی پشووی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 15ی ئاب ده‌دات.
جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند رۆژى پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى 15 ى ئاب له‌گه‌ڵ رۆژه‌ پشووه‌کانى جه‌ژنى قوربان ده‌بێت و له‌ داموده‌زگاکان پشووى فه‌رمى ده‌بێت و هه‌فته‌ى داهاتوو ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 18ی ئاب  ده‌وام ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌.