له‌ كه‌ركوك پێشمه‌رگه‌یه‌ك برنیدار ده‌كرێت

15.08.2019
جەماوەر نیوز
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئاب، پێشمەرگەیەک بەناوی (ئیبراهیم رووحە) لە گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوک، دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و بریندارکرا.
باوکی ئەو پێشمەرگەیە راگەیاند، کوڕەکەی پێشمەرگەی فەوجی یەکی لیوای 106ە، لەکاتی گەڕانەوەی لە دەوامی فەرمی خۆی تەقەی لێکراوە و گولـله‌یه‌ك بەر قاچی کەوتووە و بریندار بووە".
وتیشی دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ئێستا باری تەندرووستی جێگیرە.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، باوکی پێشمەرگەکە وتی:"هیچ ناخۆشییەکمان لەگەڵ کەسدا نەبووە و جارێ ناتوانین کەس تۆمەتبار بکەین".

زۆرترین خوێندراو