سبه‌ی یه‌كه‌م كاروانی حاجیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان

16.08.2019
جەماوەر نیوز
رۆژی شەممە 17ی ئاب یەکەمین کاروانی حاجییانی هه‌رێم لە سعودیەوە دەگەڕێنەوە کوردستان، کەژماره‌یان 834 حاجی پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی لەخۆدەگرێت. 
گەشتی یەکەم کاتژێر 5:00ی سەرلەبەیانی رۆژی شه‌ممه‌ بەڕێدەکەوێت و کاتژێر 8:00ی به‌یانی دەگاتە سلێمانی، كه‌ ژماره‌یان 417 حاجییه‌.
گەشتی دووەم حاجییانی پارێزگای ھەولێر له‌خۆده‌گرێت، کاتژێر 4:00ی دوانیوەڕۆ بەڕێدەکەوێت و کاتژێر  6:30ی ئێواره‌ دەگاتە فڕۆکەخانەی ھەولێر، کە ژمارەیان 417 حاجییه‌.
گەشتەکان بەردەوامدەبن تاوەکو رۆژی (29)ی ئاب و بڕیارە تاوەکو ئەو کاتە سەرجەم حاجییان کە ژمارەیان 7132 حاجییە، بگەڕێنەوە کوردستان.

زۆرترین خوێندراو