سوارێز دوچاری پێكا هات

17.08.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 17ی ئاب له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بڵاویكرده‌و و تێیدا جۆری پێكانی لویس سوارێزی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی دیاریكردووه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سوارێز پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامدا و ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ قاچی راستیدا پێكانی هه‌یه‌، واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌شی به‌ ماوه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی به‌نده‌.
شه‌وی رابردوو له‌ یاریی كردنه‌وه‌ی لالیگای ئیسپانیا له‌ نێوان ئاتلێتیك بیلباو و بارسێلۆنا، لویس سوارێز هێرشبه‌ری بارسێلۆنا دووچاری پێكان بوو.
شه‌وی رابردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تلاتیكۆ بیلباو به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌ڵام شكستی هێنا.

زۆرترین خوێندراو