تونێلێکی نوێ بۆ دەربەندیخان درووست ده‌كرێت

20.08.2019
جەماوەر نیوز
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕێگای جوت سایدی سلێمانی _ كه‌لار ته‌واو ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 20ی ئاب دانا عەبدولکەریم لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند له‌ تونێلی ده‌ربه‌ندیخان تیمه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ خه‌ریكی كاركردن تێدا و لەبەر ئەوەی تونێلی دەربەندیخان زۆر کۆنە، بڕیارە تونێلێکی نوێ بۆ دەربەندیخان درووست بکەین.
ناوبراو وتیشی لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو، جووت سایدی نێوان سلێمانی- کەلار تەواو دەبێت و هەوڵ دەدەین تونێلە نوێکەی دەربەندیخان لەهەمان ماوە تەواو بێت.
لەبارەی هێڵی ئاسنین، وەزیری ئاوەدانکردنەوە هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكرده‌وه‌ بۆ چوار ساڵی داهاتوو له‌ چوارچێوه‌ی پلانی خۆماندا دامانناوه‌، پڕۆژەکەمان داوە بە ئەنجومەنی وەزیران و هەرکاتێک پەسەند کرا رایدەگەیەنین.

زۆرترین خوێندراو