وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفاکراوان پێشوازى له‌چین و توێژه‌ جیاوازه‌کان ده‌کات

20.08.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 20ى ئابى 2019 ، به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازیکرد له‌ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تى له‌چین و توێژه‌ جیاوازه‌کان که‌به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایى  سه‌ردانى به‌رێزیان کردبوو .

له‌ دیدارێکدا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان ئه‌نفاکراوان ئاماژه‌یدا به‌کارنامه‌ى حکومه‌تى نوێى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى شه‌هیدان له‌ پێناو به‌ره‌و پێشبردنى کاروبارى هاوڵاتیان وکه‌مکردنه‌وه‌ى رۆتین و خزمه‌تکردنى شه‌هیدان و ئه‌نفاکراوان و زیندانیانى سیاسى .

وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان جه‌ختیشى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانى کرده‌وه‌ بۆ خزمه‌تکردن به‌که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفاکراوان و زیندانیانى سیاسى و زه‌ره‌رمه‌ندانى ده‌ستى رژێمى دیکتاتۆرو هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ى زیانلێکه‌وتوان .

لاى خۆشیانه‌وه‌ سه‌رجه‌م  که‌سایه‌تى له‌چین و توێژه‌کان وێڕایى گه‌یاندنى پیرۆزبایى خۆیان به‌ وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان  هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ خواست و پشتیوانى هاوکارى خۆیان بۆ کاره‌کانى ده‌ربڕى .


زۆرترین خوێندراو