ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
دیار ئاواره
له خانه‌قین چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى به شێوه‌یه‌کى ئاشکرا له‌و بازگهیانهى که تێدا جیگیرن که له نزیک شارۆچکه‌که‌ن وهه‌رێمى کوردستان به شاره‌کانى باشور وباوهراستهوه ده‌به‌ستێته‌وه فشارر ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و شۆفێره کوردانه‌ى که به‌وێدا تێدهپهڕهن وله ژێ ربه کارهێنانى هه‌ڕه‌شه‌دا پاره‌و سه‌رانه‌یان لێوه‌رده‌گرن.
له‌مباره‌یه‌وه شێرکۆ تۆفێق کارگێڕى لقی خانه‌قینى پارتى دیمهکراتى کوردستان به‌جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: ئه‌و بازگایانهى که له نزیک شارۆچکه‌ى خانه‌قینى داگیرکراو له لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه دانراون وله لایه‌ن ئه‌وانه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێت ،له‌کاتى تێپه‌ڕینى ئه‌و ئۆتۆمبیلانهى که ژماره‌کانیان هه‌ولێر یاخود سلێمانییه وشۆفێرهکانى کوردن ڕێگریان لێده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رانه‌و پاره بده‌ن له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبوونیان به‌و بازگانه‌دا.
وتیشى : له‌و بازگانه به شێوه‌یه‌کى ئاشکراو بڕى 100 تاکو 150 هه‌زار دینار به پێى قه‌باره‌ى باره‌که له‌و شۆفێره کوردانه وه‌رده‌گیرێت وهه‌ر شۆفیرێکیش پاره‌که نه‌دات ئه‌وا نه‌هێڵن به‌وێدا تێپه‌ڕێت وهه‌ندێ جاریش سوکایه‌تییان پێده‌که‌ن تاکو پاره‌که‌یان لێوه‌رده‌گرن وته‌نانه‌ت زۆر جاریش مامه‌ڵه‌ى خراپیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن ته‌نهاش بۆ ئه‌وه‌یه که کوردن یاخود ئۆتۆمبیله‌کانیان هه‌ڵگرى ژماره‌کانى هه‌رێمى کوردستانن.
زیاتر گوتى: له دواى 16ى ئوکتۆبه‌ر وپاشهکشهکردنى هێزه‌ى پێشمه‌رگه له ناوچه‌که،حه‌شدى شه‌عبى چه‌ندین بازگه‌ى نایاسایى له ناوچه‌که داناوه، به تایبه‌ت له نێوان خانه‌قین وشارهکانى هه‌رێمى کوردستان که هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى بارهه‌ڵگر له شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه ڕوو له شارۆچکه‌ى خانه‌قین یاخود شاره‌کانى دیکه بکات وبه پێچه‌وانه‌وه ئه‌وا له لایه‌ن ئه‌و بازگانه‌وه داواى پاره‌و سه‌رانه‌یان لێده‌کرێت که له‌و ڕووه‌وه حکومه‌تى عێراق وئیداره‌ى ناوچه‌که‌ش ئاگادرن به‌ڵام به هوچى ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌سه‌ڵاتیان زاڵه‌و ناوچه‌که‌یان کۆنترۆڵکردووه ئه‌وا که‌س ناتوانێت که‌س ده‌نگیان له‌گه‌ڵدا بکات ، ته‌نانه‌ت له وهرگردنى سه‌رانه‌و پاره فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌کانى پارێزگاى دیالاش شه‌ریکن له گه‌ڵیاندا.
ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که ئه‌و شۆفێرانه‌ى که ژماره‌کانیان هه‌ڕێمى کوردستانه ، به تایبه‌ت ژماره‌ى هه‌ولێر له لایه‌ن ئه‌و بازگانه‌وه کێشه‌و گرفتییان بۆ دروست ده‌که‌ن وبه توندى فشاریان ده‌خه‌نه سه‌ر وزۆر جاریش ده‌ست به سه‌ریدا ده‌گیرێت وبۆ ماوه‌یه‌ک ده‌هێڵرێته‌وه تاکو پاره‌یه‌کى زۆر ده‌که‌ن دواتر ڕێگه‌یان پێده‌ده‌ن ،به‌ڵام ئه‌و ئۆتۆمبیلانهى که ژماره‌کانیان شاره‌کانى دیکه‌ى عێراقه زۆر به ئاسانى به‌و بارزگانهدا تێده‌په‌ڕن به‌بێ ڕێگریان لێبکرێت وباج وسهرانهیان لێوه‌ربگیرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگاداریش له شارۆچکه‌ى خانه‌قین به جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: ڕۆژانه له‌و بازگهیانهى که به ده‌ست حه‌شدى شهعبییهوهدان زیاتر له 200 بۆ 250 ئۆتۆمبیلى بارهه‌ڵگر تێده‌په‌ڕێت وئه‌وانیش له‌و ئۆتۆمبیلانه نزیکه 100 بۆ 175 تاکو 200 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن که داهاتیان له ڕۆژێکدا به هۆى وه‌رگرتنى سه‌رانه‌وه ده‌گاته زیاتر له چوار ملیۆن دینار که له گه‌ڵ هێزه‌کانى ئۆپراسیۆنه‌کانى به هاوبه‌شى ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن ودواتریش فه‌رمانده‌کانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌شى ده‌که‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى: له بازگه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌رکه‌س بۆ خۆى هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین پاره وسه‌رانه له شۆفێران وه‌ربگرن وئه‌وانه‌ش که له‌و بازگهیهدان ده‌که‌ونه ویزه‌ى شۆفێران وپاره‌و سه‌رانه‌یان لێوه‌رده‌گرن که له ئێستادا ناوچه‌که له ده‌ست ده‌رچووه وئه‌مه‌ش وایکردووه که ئه‌و دیارده‌یه ڕۆژله دواى ڕۆژ په‌ره بسه‌نێت که هۆکاره‌که‌ى بۆ خیانه‌ته‌که‌ى 16ى ئوکتۆبه‌رى ساڵى 2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052