لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێككه‌وتن

02.09.2019
جەماوەر نیوز
له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، لایەنەکان رێککەوتن و لیژنەیەک بۆ پرسی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێکدێت.
ئازاد تۆفیق، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ وتی وه‌ك تیمێك كارمان كردووه‌ له‌ یه‌كه‌م یاداشتماندا باس له‌ دروستبونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كه‌ین و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك بنه‌مای داینه‌مۆی كاره‌كانه‌ و ده‌ستی ئاوه‌دانییه‌.
كاوه‌ عه‌لی، جێگری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان بەگوێرەی رێککەوتنی 12ی ئازاری ساڵی 2017، ده‌بێت له‌ دابه‌شكردنی پۆستەکان جگە لە هەندێک پۆست کە لە کۆبوونەوەی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان یەکلا دەکرێنەوە.
ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە به‌م شێوه‌یه‌ كورسیه‌كان دابه‌شده‌كرێت حزبی سۆسیالیست كورسێك و  یەكێتی 6 كورسی و گۆڕان 5 كورسی و یەكگرتووی ئیسلامی 4 كورسی و پارتی 3 كورسی و كۆمەڵی ئیسلامی 3 كورسی، بزووتنەوەی ئیسلامی 2 كورسی و كاكەییەكان 1 كورسی

زۆرترین خوێندراو