كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وا بڵاوده‌كاته‌وه‌

09.09.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كەش وھەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
 بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌ش و هه‌وای هه‌رێم  ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ 9ی ئه‌یلول  ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 38 و لە سلێمانی و دھۆك 36 پلە و لە كەركوك بەرزترین پلەی گەرما 39 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەش وھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

زۆرترین خوێندراو