وەزیری دەرەوەی روسیا سەردانی هه‌رێمی كوردستان دەکات

10.09.2019
جەماوەر نیوز
میخایل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەسەرەتای مانگی تشرینی یه‌كه‌م سەردانی بەغداد و هەولێر دەکات.
وەزیری دەرەوەی رووسیا لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بۆگدانۆڤ راشیگەیاند، لاڤرۆڤ مەبەستییەتی لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

زۆرترین خوێندراو