وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ڕێكخراوه‌كان كرد

10.09.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلول بــەڕێزعه‌بدوڵڵا حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و لە رێکخراوەکان بۆ پرسی ئەنفال .
له‌ دیدارێكدا رێکخراوەکان بۆ پرسی ئەنفال لە گەرمیان یاداشتێکی چەند خاڵیان خستە بەردەست بەڕێز وەزیر  و دوای خستە ڕووی گشت خاڵەکان بەڕێزعه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود وەڵامی خاڵ به‌ خاڵی ناوەڕۆکی یاداشتەکەی دایـەوە .
هه‌ر ئه‌مرۆ بــەڕێزعه‌بدوڵڵا حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ ڕێکخراوی چەرمۆ کە تایبەت بوو بە پرسی ئەنفال لە سنووری چەمچەماڵ کۆبـووەوە لە کۆبوونەوەکدا گفتووگۆی تێرۆ تەسەل کرا لەسەر پرسەکانی تایبەت بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەت کە تاییدا بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شەهیدانی سلێمانی ئامادە بـوون.

زۆرترین خوێندراو