به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌ردانی به‌ڕێز عومه‌ر فه‌تاح ده‌كات

15.09.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 15ی ئه‌یلول به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود به‌ مه‌به‌ستى هه‌واڵ پرسینى ته‌ندروستى سه‌ردانى به‌ڕێز عومه‌ر فه‌تاح ،ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کرد.
 له‌ دیدارو به‌سه‌رکرنه‌وه‌که‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌نزیکه‌وه‌ هه‌واڵى ته‌ندروستى به‌ڕێزیانى پرسی و هیواى خواست که‌ ته‌ندروستى به‌ڕێزیان باشتربێت و دواتر باسیان له‌ دواین گۆڕنکاریه‌ سیاسیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌و به‌گشتى عێراق و کابینه‌ نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد و هیوایان خواست که‌ ئه‌م دامه‌زراوه‌ نیشتیمانیه‌ خزمه‌تى زیاترى هاونیشتیمانیان بکات و وه‌ هه‌وه‌ها ئه‌و کێشانه‌ى که‌ له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ندا هه‌یه‌ به‌زووترین کات چاره‌سه‌ر بکرێت.

زۆرترین خوێندراو