له‌ سنورى به‌رزنجه‌ چه‌ندین کوره‌ى خه‌ڵوز تێک دران

24.09.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ئێستادا بڕینى دارى دارستانه‌کان و خه‌ڵوزکردن بۆته‌ دیارده‌یه‌ک له‌لایه‌ن هه‌ندێک  له‌ هاووڵاتیان و گوندنشینان ، هه‌رچه‌نده‌ مه‌فره‌زه‌کانى پۆلیسى دارستان به‌رده‌وامن له‌ ڕێگریکردن له‌ سه‌رپێچیکاران ، به‌ڵام هاووڵاتیان بێگوێدانه‌ به‌رپرسیاریه‌تى سروشت و ژینگه‌ى کوردستان ده‌شێوێنن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌  توانرا له‌ سنورى به‌رزنجه‌ چه‌ندین کوره‌ى خه‌ڵوز تێک دران 

له‌و باره‌یه‌وه‌ عمید هێمن کمرخان به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند : دواى ئه‌وه‌ى بنکه‌ى پۆلیسى دارستانى به‌رزنجه‌  له‌لایه‌ن ئاسایشى به‌رزنجه‌وه‌ ئاگادارکرانه‌وه‌ که‌ هه‌میشه‌ هاوکار بوون له‌ کاره‌کانیان له‌ گوندى حاجى( مامه‌ند) ى  سه‌ربه‌ ناحیه‌ى به‌رزنجه‌ هاوڵاتیه‌ک که‌ چه‌ند دارێکى بڕیوه‌ و ئامادکراوه‌ بۆ خه‌ڵوزکردن ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌کى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سه‌ید صادق/ به‌هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بنکه‌ى به‌رزنجه‌ ده‌رچون بۆ سنوره‌که‌ له‌ ئه‌نجامدا  توانرا  چه‌ند کوره‌ى خه‌ڵوزێک تێک بدرێت و  ده‌ست به‌سه‌ر(300) دارى کورتى بڕاو له‌ جۆرى داربه‌ڕوو  بگیرێت له‌گه‌ڵ  (50) فه‌رده‌ خه‌ڵوزدا که‌ خاوه‌نه‌که‌ى نادیاربوو .   

عمید  هێمن  ووتیشى : په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌  ڕێکخراوه‌ بۆ ڕێکارى یاسایى .


زۆرترین خوێندراو