سزای ئه‌و شۆفێرانه‌ ده‌درێت ئۆتۆمبیلی موڵكی گشتی به‌كارده‌هێنێت

24.09.2019
جەماوەر نیوز
فازیل حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ په‌ڕه‌ی خۆه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه‌ به‌پی ی بریاریكی  وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌دوای چه‌سپكردنی لۆگۆی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به‌ئوتومبیله‌ حكومیه‌كانه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆوه‌ له‌رۆژی 1/10/2019هه‌ر ئوتومبیلیكی حكومی له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی بۆكاری تایبه‌تی به‌كاربیت ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیریت له‌لایه‌ن ئاسایش وپۆلیس وپۆلیسی هاتووچۆوه‌ وه‌كه‌سی سه‌ر پیچیكاریش له‌ریگای به‌شی داواكانی هاتووچۆوه‌ ده‌دریته‌ داگا بۆسزادانی به‌تومه‌تی به‌كارهینانی مولكی گشتی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت وه‌تاكه‌ كه‌سی
جابۆیه‌ داوا له‌سه‌ر جه‌م شوفیری ئوتومبیله‌ حكومیه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ ئاگاداربن وه‌پابه‌ندی بریاره‌كه‌ش بن بۆئه‌وه‌ی خۆیان توشی سزا نه‌كه‌ن

زۆرترین خوێندراو