سبه‌ی پله‌ی گه‌رما هه‌رێمی كوردستان داده‌به‌زێت

26.09.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كەش وھەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
بەگوێرەی پێشبینیەكان كه‌شناسی هه‌رێم  ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 26ی ئه‌یلول  ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای ھەولێر 37 و له‌ پارێزگای سلێمانی و له‌ پارێزگای دھۆك 35 پلە و لە پارێزگای كەركوك بەرزترین پلەی گەرما 39 پلەی سیلیزی دەبێت.
كه‌شانسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی هه‌ینی 27ی ئه‌یلول بڵاوكرده‌وه‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.

زۆرترین خوێندراو