ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 10 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا

30.09.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، دەستیان بەسەر زیاتر لە 10 كیلۆ ماددەی ھۆشبەردا گرتووە، كە لەنێو چەند گۆشەیەك (بالیف)دا شاردرابووەوە و بەنیازبوون بۆ وڵاتی كەنەدا رەوانەی بكەن.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان رایگەیاند له‌ ڕۆژی 28ی ئه‌یلولی 2019 لە دوو چالاكی جیاوازدا ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 9 كیلۆ و 900 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و بڕی 610 گرام ماددەی ھۆشبەری تلیاك، كە لەناو چەند گۆشەیەك (بالیف) شاردبوویانەوە و بە نیازبوون لە رێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە رەوانەی وڵاتی كەنەدای بكەن، و تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكانیانداناوە، بۆیە بەپێی یاسای (14)ی ھۆشبەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رەوانەی بەردەم دادگا كران.

زۆرترین خوێندراو