تەرمی ئافره‌تێك گەیه‌نرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە

06.10.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه‌ کاتژمێر ۱۱:۲۰ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئافره‌تێك بەناوی ( ب،خ ) لەدایک بووی ۲۰۰۲ پیشەی ئافره‌تی ماڵ و دانیشتوی شارۆچکەی سەروچاوە سەربە ناحیەی بێتواتە سەربە قەزای ڕانیە بە مردویی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری برینی پەت بە ملیەوە هەبوو.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیس هاتووه‌ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بێتواتە و تیمی بەڵگەکانی تاوانی ڕاپەڕین دەستبەجێ گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە. دوای لێکۆڵینەوە و بەگوێرەی وتەی هاوسەرەکەی دەرکەوت کە ناوبراو لە ژورێکی ماڵەکەی خۆیان لە شارۆچکەی سەروچاوە سەربە ناحیەی بێتواتە بە پەت خۆی هەڵواسیوە و هەر بەوتەی هاوسەرەکەی ناوبراو هیچ کێشەیەکی نەبووە.
لە کاتێکدا ئافره‌ته‌كه‌ خاوەن هاوسەر و یەک منداڵە. دوای ئەوەی تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری ڕانیە توێکاری بۆ ئەنجامدرا، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە

زۆرترین خوێندراو