پێشمه‌رگه‌ دیرینه‌کانی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

10.10.2019
جەماوەر نیوز
پێشمه‌رگه‌ دیرینه‌کانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ باره‌ی هیرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌" جه‌ماوه‌ری تیکۆشه‌ری کوردستان, هێزی پێشمه‌گه‌ و که‌سوکاری شه‌هیدان له‌ کاتیک دا مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یکگرتوه‌کان و ئه‌ورووپا و هه‌موو دونیا له‌ ئاستی ڕووداوه‌کانی رۆژئاوا ئه‌یانه‌وه‌ێ به‌ به‌ر چاوی دونیاوه‌ مه‌نجه‌لیقێک بۆ کورد دانێن له‌ هه‌موو ئاسته‌کان که‌ڕ و لاڵ بوونه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌ر چاوی گرتوون"،
ده‌قی راگه‌یه‌نراوی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی حزبی سۆسیالیست:
ڕووداوه کانی کورد له‌ ڕۆژئاوا یا کوردستانی ڕۆژئاوا
پیشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ کورد و مه‌سه‌له‌ ڕه‌واکه‌ی له‌ رۆژئاوا دوپات ئه‌که‌نه‌وه‌.
جه‌ماوه‌ری تیکۆشه‌ری کوردستان, هێزی پێشمه‌گه‌ و که‌سوکاری شه‌هیدان له‌ کاتێکدا مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌ورووپا و هه‌موو دونیا له‌ ئاستی ڕووداوه‌کانی رۆژئاوا ئه‌یانه‌وه‌ێ به‌ به‌ر چاوی دونیاوه‌ مه‌نجه‌لیقێک بۆ کورد دانێن له‌ هه‌موو ئاسته‌کان که‌ڕ و لاڵ بوونه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌ر چاوی گرتوون.
له‌ گه‌ڵ هه‌ندێک سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی کورد، به‌ڵام جارێکی که‌ش ئه‌مریکا خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له‌ پشتی کورد دایه‌وه‌ و سه‌رۆکی ئه‌مریکا که‌ بڕیاڕه‌کانی شه‌و و ڕۆژی له‌ یه‌ک جیاوازن باسی قاره‌مانێتی و هه‌زاران شه‌هید و که‌م ئه‌ندامی کورد ناکات و جگه‌ له‌وه‌ی پابه‌ندی وه‌عد و ئه‌خلاقیه‌تی سیاسی نه‌بووه‌، به‌ڵکو سوکایه‌تی به‌ شه‌هید و خوێنی شه‌هیدان کرد و گوایه‌ کورد به‌ چه‌ک و پاره‌ شه‌ڕی کردوه‌ پێیان ئه‌ڵین ئه‌وانه‌ن که‌ ئه‌سڵ و نه‌سڵی خۆیان نازانن له‌ دوای پاره‌وه‌ن, به‌ڵکو کورد قه‌زیه‌‌کی هه‌یه‌ و شه‌هید له‌ پێناوی گه‌ل و نیشتماندا ئه‌دات.
پێشمه‌رگه‌ دێرنه‌کانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاماده‌ن به‌ خوێنی خۆیان بۆ به‌رگری له‌ گه‌ل و نیشتمان و هاوکاری خوشک و براکانیان له‌ ڕۆژئاوادا و له‌هه‌ر جیگایه‌کی کوردستان خۆیان به‌ خت بکه‌ن و به‌ر گری بکه‌ن.

پێشمه‌رگه‌ دیرینه‌کانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
9/10/2019

زۆرترین خوێندراو