به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ شاندێكی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد ده‌كات

10.10.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز فاتیح ڕه‌ئوف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی‌ سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پێشوازیان له‌ به‌ڕێز عه‌لی شه‌مزینی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كوردی سوریا و وه‌ڤدی یاوه‌ری كرد.
له‌ دیدارێكدا باسیان باروودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كرد.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هیمای بۆ ئه‌وه‌ كرد شه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ك نییه‌، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵبگێڕیت له‌ ڕاوه‌ستانی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتیشی ئه‌م دۆخی ئیستا پێویستی به‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ڕێزی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانه‌.

زۆرترین خوێندراو