كۆمكاری عه‌ره‌بی: تورکیا دەیەوێت ناوچەکە داگیربکات

12.10.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 12ی تشرینی یه‌كه‌م کۆمکاری عەرەبی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆبونه‌وه‌ له‌ باره‌ی له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
 ئەحمەد ئەبول غەیس، سکرتێری کۆمکاری عەرەبی لە میانی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی دۆخی سوریا رایگەیاند، تورکیا دەیەوێت ناوچەکە داگیر بکات و دیموگرافیای سوریا بگۆڕێت.
راشیگەیاند، کورد و عەرەب بۆ ئێمە وەک یەکەن و دەمانەوێت هەردووکیان بپارێزین.
ئاماژە بەوەشدا، بەداخەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هیچ کاردانەوەیەکی بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا نەبووە کە دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 300 هەزار کەس.
ئیمارات داوای چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بێگانه‌كانی له‌ سوریا كرد و هاتنه‌ ناوه‌وی توركیا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان.

زۆرترین خوێندراو