هه‌سه‌ده‌ ژماره‌ی كوژراوه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ توركیا بڵاوده‌كاته‌وه‌

12.10.2019
جەماوەر نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند ناوەندی سەرێ کانییان کۆنتڕۆڵکرد، بەڵام هەسەدە رەتیدەکاتەوە له‌و باریه‌وه‌ ڕیگه‌یاند  شەڕڤانانی هەسەدە لە سێ قۆڵەوە بەرپەرچی سوپای تورکیا و هاوپه‌یمانانی توركیایان داوه‌ته‌وه‌.
فەرماندەکانی هەسەدە لە بەرەکانی شەڕ لە سەرێ کانی رایانگەیاند، سوپای تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات لە سێ قۆڵەوە هێرش دەکەنە سەر سەرێ کانێ و شەڕڤانان بە تووندی بەرپەرچیان دەدەنەوە و لەو سێ قۆڵەدا گورزی تووندیان وەشاندووە و 18 چه‌كداری هاوپه‌یمانی توركیایان كوشتووه‌ و 3 چه‌كداریشیان لی به‌ دیلگرتوون و ژماره‌یه‌ك دۆشكه‌و و ئۆتۆبیلی سه‌ربازی توركیان تێكشكاندووه‌.

زۆرترین خوێندراو