ئه‌ڵمانیا ناردنى هه‌موو جۆره‌ چه‌کێک بۆ تورکیا قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

12.10.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12-10-2019، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى هه‌نارده‌کردنى چه‌کى بۆ تورکیا قه‌ده‌غه‌ کردووه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌کانى دژ به‌ کورده‌کان له‌ سوریا.

به‌ پێى لێدوانه‌کانى ده‌مڕاستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ هایکۆ ماس ده‌ڵێت : " به‌هۆى له‌شکرکێشى تورکیاوه‌ حکومه‌تى فێدراڵى مه‌وڵه‌تى نوێ نادات بۆ ناردنى هه‌ر جۆره‌ که‌ره‌سته‌یه‌کى له‌شکرى که‌ ده‌شێ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ له‌ سوریا به‌کاربێت."

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتى ئه‌وروپا هۆشدارى شیانى دانانى سزاى ئابوریان داوه‌ به‌ر تورکیا ئه‌گه‌ر هێرشه‌کان ڕانه‌گرێت.



ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


زۆرترین خوێندراو