ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بڕیاره
بوو له 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 هه‌ڵبژاردنی مامۆستایان ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به
هۆی نه‌بونی بودجه‌ی پێویست بۆ به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی مامۆستایان هه‌ڵبژاردنه‌كه
دواخرا.
له‌وباره‌یه‌وه
عه‌تا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به جه‌ماوه‌رنیوزی
راگه‌یاند هه‌ڵبژاردنی یه‌كیێتی مامۆستایانی كوردستان بڕیار بوو 31ی تشرینی یه‌كه‌می
ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام له به‌رهه‌ندێك كێشه‌ی دارایی و ته‌كنیكی دواده‌كه‌وێت
بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئاماده‌سازییه‌كان ده‌كرێت له ڕووی
لیسی ناو و ناسنامه و هه‌روه‌ها بودجه‌ی پێویست.
ناوبراو
وتیشی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه لانی كه‌م پێویستمان به 117 ملیۆن دیناره و یه‌كێتی
مامۆستایان76 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه ، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێویستی به فه‌رمانبه‌ر
و بنكه‌ی ده‌نگدان و كه‌سانی یاسای هه‌یه.
جێگری
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان وتیشی بڕیاره له دوای سه‌ری مانگه‌وه مه‌كته‌بی
ته‌نفیزی بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه بدات هه‌تا ئاماده سازییه‌كان ده‌كرێت دوابكه‌وێت
بۆ ماوه‌ی دوو مانگ یان سێ مانگی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو لایه‌ك كۆده‌نگن
له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی مامۆستایان.
له‌باره‌ی
ژماره‌ی ئه‌و لیستانه‌ی كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی مامۆستایان ده‌كه‌ن عه‌تا ئه‌حمه‌د
هێمای بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و لیستانه‌ی كه پێشكه‌شیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن بریتین له 8 لیست.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052