نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هاته‌ ده‌نگ

26.10.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 26ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگاكانی عێراق 6 كه‌س كوژار و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ برینداربوون.
خوپیشانده‌ران داوای هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن له‌ داموده‌زگامانی حكومه‌ت،له‌ خۆپیشاندانه‌كانی دوێنیه‌وه‌ 42 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له‌ 2000 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتێکی تووندی لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێو خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردووەتەوە و سەرکۆنەی ئەو کوشتن و کوشتارگەیە دەکات کە دژ بە خۆپیشاندەران ئەنجامدراوە.
جێنین هێنیس، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق دەڵێت، زۆر بەداخم و سەرکۆنەی زیادبوونی گیانلەدەستدان و برینداربوونی خەڵک دەکەم و بەتووندی دژی وێرانکردنی ماڵ و موڵکی حکومەت و خەڵک دەوەستینەوە.
سەبارەت بەو گرووپە چەکدارانەی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەشێوێنن، جێنین هێنیس دەڵێت"ئەو گرووپە چەکدارانەی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەشێوێنین، زیان بە متمانە و توانای حکومەت بۆ هەڵوێست نواندن دەگەیەنن و چاوپۆشی لەو کردارە ناکەین.

زۆرترین خوێندراو