پێڵاوه‌كانی شه‌هید هه‌ڤرین ئاراسته‌ی سەربازەکانی تورکیا كرا

08.11.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی تشرینی دووه‌م سوعاد محەمەد، دایکی شەهید (هەڤرین خەڵەف)ە، یەکێک بو لەو کەسانەی لە دێرک هاوشانی چەند دایکێکی دیکەی شەهیدان، رێگری کرد لەکاروانە سەربازییەکەی تورکیا و بەردبارانی کردن.
دایكی هه‌ڤرین ئەو جوتە پێڵاوەی (هەڤرین خەڵەف) کە لەکاتی شەهید بونی لەپێیدابوو، لەگەڵ خۆیدا بردبویە سەر ئەو رێگایەی کاروانەکەی پێیدا تێپەڕی، دوای هەڵدانی تەواوی بەردەکانی دەستی، پێڵاوەکەی (هەڤرین)یشی گرتە هێزەکانی تورکیا.
هەڤرین خەڵەف، ئەمینداری گشتی حزبی سوریای ئایندە بوو، لەرۆژی (12)ی تشرینی یەکەم، کەوتە نێو بۆسەی چەند چەکدارێکی سەر به‌و گروپانه‌ی كه‌ هاوپه‌یمانی توركیان و شه‌هید كرا له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له‌ هاوكارانی.

زۆرترین خوێندراو