لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا چوار كه‌س بریندار ده‌بێت

11.11.2019
جەماوەر نیوز
لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا لە بەریتانیا،بەهۆی پێكدادانی خانەوادەی بوك و زاواوە، ژمارەیەك ئامادەبوی ئاهەنگەكە بریندار دەبن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی ئینگلیزی بڵاویكردوەتەوە، ئاهەنگەكە لە هۆڵی رامادای شاری وۆڵڤەرهامپتۆنی ئینگلتەرا بەڕێوەچوە و 500 كەس بانگهێشتكراون، بەڵام لەناكاو شەڕ لەنێوان ماڵی بوك و زاوادا رودەدات و دەبێتە هۆی برینداربونی چوار كەس لە ئامادەبوان.
بەهۆی ئەو روداوەوە و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، سزای مادی بەسەر هەردوو خانەوادەكەدا سەپێنراوە و بڕی 85 هەزار پاوەند لە بەرانبەر ئەو زەرەر و زیانانەی لە هۆڵەكەیان داوە، لێیان سەندراوە.
هەردوو بنەماڵەی بوك و زاوا رایانگەیاندوە، كێشەكە چارەسەربوە، بەڵام ئەوان داوای یاسایی لە دژی خاوەنی هۆڵەكە تۆمار دەكەن، چونكە ئەوان بونەتە هۆكار بۆ بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكە.
no

زۆرترین خوێندراو