له‌ ته‌لته‌مر تەرمی فۆتۆگرافەرێك سوتێنرا

14.11.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی تشرینی دووه‌م ، تەرمی فۆتۆگرافه‌رێكی خۆبەخش لەشوێنی بریندار بونی لە تەلتەمر سوتێنرا، بڕیارە خۆڵەمێشەکەی بۆ خێزانەکەی بنێردرێتەوە.
زاو سانگ خەڵکی بۆرما بوو و تەمەنی 39 ساڵ بوو، 3ـی تشرینی دووەم کە هاوکات بوو لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی منداڵە تاقانەکەی هاوەنێک بەر گرووپەکەی کەوت کە لە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕبوون بۆ یارمەتیدانی برینداران و ئاوارەکان و بەوهۆیەوە دوو ڕۆژ بە برینداری لە نەخۆشخانەی تەلتەمر مایەوە دواتر گیانی لەدەستدا.
لەسەر داوای خێزانەکەی بە ئامادەبونی هاوڕێکانی و کارمەندانی نەخۆشخانەکە تەرمەکەی سوتێنرا وخۆڵەمێشی تەرمەکەی سانگ بەرەو بۆرما دەنێردرێتەوە.
زاو سانگ فۆتۆگرافه‌ری رێکخراوی فری بێرما ره‌ینجه‌رز بوو، له‌ بۆرماوه‌ هاتبووه‌‌ رۆژئاوای کوردستان تاوەکو وێنه‌ی شه‌ڕ و ماڵوێرانییه‌کانی خەڵکی بگرێت کە شەش هەزار کیلۆمەتر له‌ وڵاته‌که‌یه‌وه‌ دووره‌.

زۆرترین خوێندراو