ڕۆحانی سێ ڕێگامان له‌به‌رده‌ست بوو

17.11.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ حه‌سن ڕۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند خۆپیشاندان مافی هه‌موو خه‌ڵكه‌ ، به‌ڵام ده‌بێت به‌ هێمنی بێت و پشێوی لێنه‌كه‌وێته‌وه‌.
ڕۆحانی وتیشی پێویسته‌ ئارامی وڵات بپارێزرێت و بڕیاری زیادكردنی نرخی به‌نزین له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاراندایه‌.
ڕۆحانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئامانج له‌ زیادكردنی نرخی به‌نزین هاوكاریكردنی ئه‌وانه‌ی توانای داراییان مامناوه‌نده‌.
سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد حكومه‌ت سێ ڕێگای له‌به‌ر ده‌ست بووه‌ یه‌كه‌م زیاد كردنی باج دووه‌م زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت و سێهه‌م به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین.
له‌دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌ ژماره‌یه‌ك شاری كۆماری ئیسلامی ئێران ناڕه‌زای دژی ئه‌و بڕیاره‌ به‌رزبووه‌ و چه‌ند ڕۆژێكه‌ خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین.

زۆرترین خوێندراو