ئه‌ردۆغان: ده‌زانین پشتیوانى ئه‌مه‌ریکا بۆ یه‌په‌گه‌ کتوپڕ کۆتایی نایات

19.11.2019
جەماوەر نیوز
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 19-11-2019  ڕایگه‌یاند : تورکیا ده‌زانێت پشتیوانى ئه‌مه‌ریکا بۆ یه‌په‌گه‌ ده‌ستبه‌جێ کۆتاییپێنایات، به‌ڵام شه‌ڕى ئانکه‌ره‌ دژ به‌ یه‌په‌گه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ میانه‌ى قسه‌کانیدا بۆ ئه‌ندامانى ئاکه‌په‌ ئه‌ردۆغان گوتى تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ شه‌ڕى دژ به‌ یه‌په‌گه‌ هه‌تا ئه‌و کاته‌ى هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌کانیان دژ به‌ تورکیا نامێنێت و هه‌مویان له‌ناو ده‌چن. 

وتیشى : هیچ به‌رنامه‌یه‌ک له‌ هه‌رێمه‌که‌ جێبه‌جێ ناکرێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى و پشتیونى تورکیا.


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو